شەپۆلێکی گشتگیری باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردستان 11:20 AM - 2026-09-29
میدیاکان
باران بارین لە هەرێمی کوردستان
چاوەڕوان
دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما لەم کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی ١٠ ڕووی لە
هەرێمی کوردستان بکات و کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێبکات
و پلەکانی گەرما تا 10 پلەی سیلیزی داببەزن.
سالار
حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی بە PUKMEDIA ی ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما لەم کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی 10 ڕووی لە هەرێمی
کوردستان بکات
وتیشی:
شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی9ی2026، دەست
پێدەکات و پلەکانی گەرما بە بڕی 8 بۆ 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە
لە بارەی
ئەگەرەکانی باران بارین، سالار حاجی عەلی، رایگەیاند: قۆناغی یەکەم لە 29ی9ی2026،
واتە ئەمڕۆ ناسەقامگیری کەشوهەوا و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی
دهۆک و زاخۆ و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە
سبەینێ بۆ 4ی10ی2026، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری.
لە کۆتایشدا، سالار حاجی عەلی شارەزای بواری
کەشناسی، پێشبینی خۆی بۆ بڕی بارانبارینەکە راگەیاند، بەوەی بڕی بارانبارین لە
دهۆک 2 بۆ 3 ملیمەتر لە هەولێر 1 بۆ 2 ملیمەتر لە سلێمانی و هەڵەبجە 0.5بۆ 1.5 ملیمەتر لە کەرکوک 1 بۆ 2 ملیمەتر و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە لە
شارەکان، بەڵام ڕێژەکە زۆر خێرا دەگۆڕێت بۆ زیاد و کەم، هەروەها لە رۆژانی
2و3ی10ی2026، ئاستی بارانبارین فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوەڕاستی شارەکانیش کە بە
یەکەم دەستپێکی باران و سەرما لە وەرزی نوێدا دادەنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

