riklam

گەنجە بێ سۆراخەکەی پردێ گیانی لەدەستداوە

کوردستان 11:04 AM - 2026-09-29
محەمەد هێمن گەنجە کوژراوەکەی پردێ میدیاکان

محەمەد هێمن گەنجە کوژراوەکەی پردێ

محەمەد هێمن گەنجە بێ سۆراخەکەی شارۆچکەی پردێ گیانی لەدەستداوە و هێزە ئەمنییەکان داوایان لە کەسوکارەکەی کردووە، سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، بەمەش ژمارەی قوربانیانی هاووڵاتیانی سڤیل بۆ دوو کەس بەرزبووەوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە روداوێکی تەقەکردندا لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عیراق و سێ تیرۆریستی داعــ.ــش، لە پردێ، محەمەد هێمن بێ سەروشوێن بوو، دەنگۆی ئەوە هەبوو لای هێزە ئەمنییەکانە و هیچ سۆراخێکی نەبوو، ئەمڕۆ بە بنەماڵەکەیان ووتوە وەرن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

محەمەد هێمنی  تەمەن  16 ساڵ  کوڕی خاوەنی ئەو مارکێتە بوو، کە ڕوبەروبونەوەکەی تێدا رویداوە و تاقانەی پێنج خوشکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 27ی9ی2026، دەزگای دژەتیرۆری عیراق و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایانگەیاند کە ئۆپراسیۆنێک بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی خۆکوژی لە سنووری شارەدێی پردێ ئەنجامدرا؛ سەعد مەعن، سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنی ڕوونیکردەوە کە سێ چەکداری داعش پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو و هەوڵی تەقینەوەیان دابوو، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو لە چەکدارەکان کوژران و چەکداری سێیەم بە برینداری دەستگیرکرا، هاوکات دوو کارمەندی دژەتیرۆر بریندار بوون و مێرد منداڵێکیش بە ناوی موراد زانا لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدا.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket