riklam

ناوی سلێمانی دەچێتە کتێبی گینسەوە

کوردستان 05:34 PM - 2026-09-27
لۆگۆی ناوی سلێمانی میدیاکان

لۆگۆی ناوی سلێمانی

لۆگۆی سلێمانی دەچێتە کتێبی گینسەوە و گۆڤە ئەحمەد خاوەنی بیرۆکەی لۆگۆکەش ئاشکرای دەکات، بەم زووانە سەرپەرشتیارانی کتێبەکە دێنە شوێنەکە و ناوی سلێمانی بە رەسمی تۆمار دەکەن.

گۆڤە ئەحمەد خاوەنی بیرۆکەی لۆگۆی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ساڵانی 2024، 2025 و 2026، ئێمە لە ئەنجوومەنی باڵای سلێمانی نوسینی SLEMANI ، دەستمان کرد بە نۆژەنکردنەوەی پرۆژەکە و تۆمار کردنی لە کتێبی گینس، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە دەگەڕێمەوە کوردستان و بەردەوام لە هەوڵدام بۆ جێبەجێکردن و نۆژەنکردنەوەی لۆگۆی سلێمانی؛ بیرۆکەیەک کە بە شانازییەوە کاری بۆ دەکەم، بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی شیاو و جوان، ناوی سلێمانی و کوردستان زیاتر بناسێنێت و لە داهاتوودا ببێتە خزمەتێکی نێودەوڵەتی و هەنگاوێک بۆ تۆمارکردنی لە کتێبی گینس.

لە بارەی ئەنجامی هەوڵەکانیشیان، گۆڤە ئەحمەد رایگەیاند: لێرەوە مژدەی ئەوەتا پێدەدەم، کە ئێمە ناوی سلێمانیمان لە کتێبی گینس تۆمار کردووەو بەم زووانە سەرپەرشتیارانی کتێبەکە دێنە شوێنەکە و ناوی سلێمانی بە رەسمی تۆمار دەکرێت.

وتیشی: ئێمە بەم زوووانە دەست بە کارەکانی پرۆژەکە دەکەین، لێرەشەوە بانگەواز دەکەین بۆ سەرمایەداران، بازرگانان، دامەزراوەکان و هەموو دڵسۆزانی شار کە پشتیوانمان بن و هاوکارمان بن، چونکە ئەم کارە دەتوانێت ببێتە بەشێک لە سیمای نوێی سلێمانی و خزمەتێک بۆ شار و کوردستان، لە هەمان کاتدا، بە ڕووناککردنەوەی نووسینەکە لە شەواندا، دەتوانێت سیمایەکی جوان و جیاواز بە شاری سلێمانی ببەخشێت و ببێتە شاباشێکی جوان بۆ شار.

ئاماژەی بەوەشکرد:هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی ئێمە، لێدوان یان ڕاگەیاندنێک لەسەر ئەم پرۆژەیە بدات، یان پرۆژەکە بە ناوی خۆیەوە پێشکەش و ناساندن بکات.

لە کۆتایشدا، گۆڤە ئەحمەد، خاوەنی بیرۆکەی نوسینی سلێمانی، هیوای خواست، کە بە هاوکاری و پشتیوانی هەموو دڵسۆزان و خەڵکی سلێمانی، ئەم بیرۆکەیە بگۆڕین بۆ کارێکی مێژوویی و جێگیر.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، لۆگۆی ناوی سلێمانی کە لە چیای گۆیژە نوسراوە، لە ساڵی 2003وە پێشنیار کراوە و لە 2013دا لیژنەیەکی بۆ پێکهێنرا و لە ساڵی 2015دا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پانییەکەی 350 مەترە و بەرزییەکەشی 50 مەترە، هاوکات، رووبەری پرۆژەکە شەش هەزار و 600 مەتر دووجایە و 10 دۆنم زەوی بۆ تەرخانکراوە، پڕۆژەکەش 170 ملیۆن دیناری عیراقی تێچووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket