riklam

قوباد تاڵەبانی: ژیان رەفیق حیلمی مێژووی سەدەیەک لە تێکۆشانی گەلی کوردە

کوردستان 05:26 PM - 2026-09-27
قوباد تاڵەبانی سەردانی خاتوو ژیان رەفیق حیلمی دەکات نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی سەردانی خاتوو ژیان رەفیق حیلمی دەکات

ئەمڕۆ 27ی9ی2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی خاتوو ژیان، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی کرد و رایگەیاند: مێژووی زیندووی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردە.

قوباد تاڵەبانی لەو سەردانەدا رایگەیاند: خاتوو ژیان مێژووی زیندووی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردە، کە قسەت بۆ دەکات هەست دەکەیت بەشێک لە روحت لە سەردەمی مەلیکی کوردستاندا بەجێماوە، یان تۆش ئەندامێکی نهێنیی حزبی هیوا بوویت.

دەشڵێت: لە وشە بە وشەکانیدا بۆنی رابردوو دەکەیت و هەست دەکەیت بە قەد مرۆڤێکی 100 ساڵە بیروەریت هەیە.

 لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند:خۆشحاڵ بووم بە دیداری خاتوو ژیان، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی. خوای گەورە ئەم یادگارە ئازیزەی مامۆستا رەفیق حیلمی تەمەندرێژ و لەشساغ بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket