riklam

قوباد تاڵەبانی: کورد گەلێکی بەوەفایە و دۆستانەکانی لەبیر ناکات

کوردستان 03:08 PM - 2026-09-27
قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی روسیا پەردە لەسەر پەیکەری ئیۆسیف ئۆربیلی لادەدەن نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی روسیا پەردە لەسەر پەیکەری ئیۆسیف ئۆربیلی لادەدەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا و بەرپرسانی حکومی لە پارێزگای هەڵەبجە، پەردەی لەسەر پەیکەری ئیۆسیف ئۆربیلی، زانا و توێژەری گەورەی روسیا و یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو لادا.

ئەمڕۆ 27ی9ی2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، نوخشە ناسیح، پارێزگاری ‌هەڵەبجە و ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا، پەردەی لەسەر پەیکەری ئیۆسیف ئۆربیلی، زانا و توێژەری گەورەی روسیا و یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو لادا کە خزمەتی گەورەی بە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و پاراستنی دەستنووس و بەرهەمە زانستی و ئەدەبییەکانی کوردی کردووە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: کورد گەلێکی بەوەفایە و هەرگیز دۆستان و خزمەتکارانی مێژوو و کلتوور و زمانەکەی لەبیر ناکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket