ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەكرێت بەكارتی زیرەك و مامەڵەكانیش دەبنە ئۆنلاین
کوردستان 10:11 AM - 2026-09-27
PUKMEDIA
ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەكرێت بەكارتی زیرەك و مامەڵەكانیش دەبنە ئۆنلاین
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، پڕۆسەی بەناوكردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر راگەیاندو ئامادەكاریش دەكرێت بۆ ئەوەی سیستمەكە لەسلێمانی و هەڵەبجە بخرێتەكار، كە لەڕێگەیەوە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێك لە كارەكانی دەرهێنان و گواستنەوەی خاوەنداریی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین ئەنجام بدەن و ساڵیانەی ئۆتۆمبێليش دەبێتە كارتی زیرەك.
ئەمڕۆ 27ی 9ی 2026، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پڕۆسەی بەناوكردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد: لە هەولێر لۆدێكی زۆری لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەیە و لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەش ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی سیستمەكە دەكەین.
راشیگەیاند: پڕۆژەكە پێویستی بە بینای نوێ و كەلوپەلی تایبەت هەیە، ئەمڕۆ تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بەشی بارهەڵگر دەستپێدەكات، ساڵیانەكە هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە كارتێكی بچوك و لەرووی ئاسایش و ئەمنەوە پارێزراوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە رێگەی بەناوكردنی دیجیتاڵی ئۆتۆمبێلەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشێك لە هەنگاوەكانی دەرهێنان، بەناوكردن، گواستنەوە ئەنجامبدەن، كە ئەمەش بابەتی خاوەندارێتی پتەو دەبێت و هیچ كەسێك ناتوانێت بە فێڵ و ساختە ئۆتۆمبێلێك لە كەسێكەوە بگوازێتەوە بۆ سەر ناوی كەسێكی دیكە.
هاوكات بەپێی سیستمەكە، دەبێت خاوەنی ئۆتۆمبێل لەماوەی 90 رۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بكەن بەناوی خۆیانەوەو ئەمەش رێگری لەو دۆسیانە دەكات كە هەندێك كەس دەیان ئۆتۆمبێلیان بەناوەوە بووەو دوای كۆچی دواییان ئۆتۆمبێلەكان بوونەتە وەرەسە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

