سەرۆککۆمار سەرپەرشتی گەڕاندنەوەی ڕوفاتی 156 ئەنفالکراوی کورد دەکات
کوردستان 01:54 PM - 2026-09-26
سەرۆکایەتی کۆمار
رێورەسمی بەڕێکردنی ڕوفاتی 156 ئەنفالکراوی کورد
بەسەرپەرشتی نزار
ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق و بە ئامادەبوونی نوێنەریان د.عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی
ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار، ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی ڕوفاتی 156
شەهیدی ئەنفالکراوی کورد و قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ هەرێمی کوردستان، کە
ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئەیلوول 2026، لەباڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی، وەک
ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوە و ناشتنیان بەڕێوەچوو.
بەپێی
راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، لەڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک بەرپرس و
ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و دەزگای شەهیدان و
دەزگای شەهیدان و ئەنفال لەهەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە
خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکیان و نمایشێکی پاسەوانی شەرەف دەستیپێکرد،
دواتر تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی شەهیدان دانرا.
ئەم تەرمانەی
کە ئەمڕۆ ڕادەست کرانەوە، ڕوفاتی سێیەمین کۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفالکراوانی کوردن،
کە لەماوەی ساڵانی 2024 و 2025 لەگۆڕە بەکۆمەڵەکانی تل شێخیەیی قەزای سەلمان
لەپارێزگای موسەنا گۆڕەکانیان هەڵدنرابوونەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی گەڕان بەدوای
ڕوفاتی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ناسینەوەیان وەک ئامادەکارییەک بۆ
گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ناشتن لە گۆڕستانە
تایبەتەکاندا کە لەگەڵ شکۆی شەهیداندا بگونجێت، وەک بەرجەستەکردنی وەفایەک بۆ
قوربانیدانیان لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کەڕژێمی پێشوو ئەنجامیداوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

