riklam

قوباد تاڵه‌بانی: پێداگریی له‌ هاوتاكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كه‌ین

کوردستان 05:12 PM - 2026-09-23
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

قوباد تاڵەبانی

ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2026، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداگریی له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، بریتی بووه‌ له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد و به‌ ده‌سكه‌وتێكی نیشتمانی و دامه‌زراوه‌یی ناوی برد.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی و پیشه‌ییكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كرده‌وه‌و پێداگریی له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.

پاشان دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ مێژووییه‌ و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ ڕ‌ۆڵیان له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ هه‌بووه‌، به‌ تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانی پرۆسه‌ی ڕ‌ێكخستن، چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد به‌ گیانی به‌رپرسیارییه‌تی نیشتمانی، پشتیوانیی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌ن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket