ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌فدی دانوستانكاری ڕ‌اسپارد له دانوستانه‌كانی بودجه به‌رده‌وامبێت
کوردستان 04:47 PM - 2026-09-23
حکومەتی هەرێم
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه 23ی ئه‌یلوولی 2026، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، داشكاندنی قه‌رزه كۆنه‌كانی كاره‌با و ڕ‌ێكخستنی چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی تاوتوێ كرد.
له بڕ‌گه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، ڕ‌اپۆرتێكی وردی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ڕ‌ێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه خسته‌ڕ‌وو و هه‌نگاوه ئه‌نجامدراوه‌كان و پلان و پێداویستییه‌كانی قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌كه‌ی ڕ‌وون كرده‌وه.
له ڕ‌اپۆرته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ یه‌كسانكردنی مووچه، پله، ده‌رماڵه و شایسته دارایییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی حكومه‌تی فیدراڵ و جێگیركردنی پێداویستییه دارایییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی؛ به‌و پێیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عیراق.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان له ڕ‌ێگه‌ی پشكی خۆی له بودجه‌ی فیدراڵییه‌وه به‌شداری له دابینكردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان، له‌وانه خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فیدراڵ ده‌كات؛ بۆیه پێویسته مووچه، ده‌رماڵه و شایسته دارایییه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن، ڕ‌اهێنان، پڕ‌چه‌ككردن و پڕ‌ۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به پێوه‌ری یه‌كسان له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵیدا جێگیر بكرێن.
پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌نگاوی گرنگی بڕ‌یوه؛ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان تۆماری بایۆمه‌ترییان بۆ كراوه، پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌كانیان ئه‌نجامدراوه و لیستی ناو و زانیارییه‌كانیان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ وردبینی كراوه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی و نیشتمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دانا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه یه‌كخستنه‌وه ته‌نها ڕ‌ێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان نییه، به‌ڵكوو پرۆسه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ییه بۆ ڕ‌ێكخستنی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌ك فه‌رمانده‌یی و بڕ‌یاری دامه‌زراوه‌یی به جۆرێك پێشمه‌رگه ببێته سوپایه‌كی نیشتمانی كه ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رگریكردن بێت له خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و به ده‌سكه‌وتێكی نیشتمانی و دامه‌زراوه‌یی ناوی برد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی و پیشه‌ییكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كرده‌وه. هه‌روه‌ها پێداگریی له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی مووچه و شایسته دارایییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له دامه‌زراوه‌كانی به‌رگریی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.
دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه ڕ‌ۆڵیان له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه هه‌بووه، به تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانی پرۆسه‌ی ڕ‌ێكخستن، چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد به گیانی به‌رپرسیارییه‌تی نیشتمانی، پشتیوانیی ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌فدی باڵای دانوستانكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕ‌اسپارد كه له دانوستانه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2027دا به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنی مووچه، ده‌رماڵه، شایسته دارایییه‌كان و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فیدراڵ. هه‌روه‌ها گرنگیی ڕ‌ۆڵی نوێنه‌ر و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا بۆ داكۆكیكردن له‌م داواكارییه له پرۆسه‌ی ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2027 دووپات كرایه‌وه.
له بڕ‌گه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، ده‌رئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (299) له 2026/7/22، سه‌باره‌ت به داشكاندنی قه‌رزه كۆنه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هاوبه‌شانی تۆڕ‌ی كاره‌بای نیشتمانی و پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سوودمه‌ندبوون له بڕ‌یاره‌كه تاوتوێ كرا.
وه‌زیری كاره‌با ڕ‌اپۆرتێكی وردی له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕ‌وو و ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتییان، بڕ‌ی قه‌رزی یه‌كلاییكراوه و كاریگه‌ریی بڕ‌یاره‌كه له‌سه‌ر ڕ‌ێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و دابینكردنی به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی كه‌رتی كاره‌بای ڕ‌وونكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجی بڕ‌یاره‌كه، له لایه‌كه‌وه سووككردنی بارگرانیی دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان و هاندانیانه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌رزه كۆنه‌كانه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، زیادكردنی توانای داراییی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، له‌وانه كڕ‌ینی غازی سروشتی و به‌رده‌وامیدان به خزمه‌تگوزاریی كاره‌با.
دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا ماوه‌ی سوودمه‌ندبوون له داشكاندنی قه‌رزه كۆنه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كاره‌با له 2026/9/24 تا 2026/10/18 به هه‌مان مه‌رج و بڕ‌گه‌كانی بڕ‌یاری پێشوو درێژ بكرێته‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بڕ‌ه‌خسێت له داشكاندنه‌كه سوودمه‌ند بن و قه‌رزه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و داهاتی به‌ده‌ستهاتووش جارێكی دیكه بۆ دابینكردن و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با خه‌رج بكرێته‌وه.
له بڕ‌گه‌ی سێیه‌م و كۆتایی كۆبوونه‌وه‌دا، پێشنیاری ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه یاسایی و كارگێڕ‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای فیدراڵیی كۆمپانیا گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕ‌وو؛ به مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه و هه‌ماهه‌نگكردنی چوارچێوه یاسایی و ڕ‌ێكارییه‌كانی چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.
له پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كه‌دا، كه به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی تۆماری كۆمپانیاكانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته میوانداری كرا بوو، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی گرنگیی كۆمپانیا گشتییه‌كانی وه‌ك ئامرازێكی گرنگی حكومه‌ت بۆ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی چالاكییه ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕ‌وون كرده‌وه. هه‌روه‌ها باسی له چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی حكومه‌تی فیدراڵ له‌م بواره‌دا كرد، به شێوه‌یه‌ك كه دامه‌زراوه گشتییه‌كان بتوانن به كارایی و خێرایی زیاتر چالاكی بكه‌ن و له هه‌مان كاتدا پابه‌ند بن به بنه‌ماكانی چاودێری، شه‌فافیه‌ت و پاراستنی سامانی گشتی.
دواتر به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی تۆماری كۆمپانیاكان، جه‌ختی له گرنگیی هاوئاهه‌نگیكردنی یاسا و ڕ‌ێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بواره‌كانی كۆمپانیا، بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و چالاكییه ئابوورییه‌كان كرده‌وه؛ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه یاسایی و ڕ‌ێكارییه‌كان، ئاسانكاریكردن بۆ كۆمپانیا و بازرگانانی هه‌رێم بۆ چالاكیكردن له سه‌رانسه‌ری عێراق و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی یاسایی ڕ‌وونتر و گونجاوتر بۆ كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
له كۆتاییدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به ڕ‌ه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕ‌یاری جێبه‌جێكردنی یاسای كۆمپانیا گشتییه‌كان ژماره (22)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان دا ، هاوشانی یاسای كۆمپانیاكان ژماره (21)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو، وه‌ك دوو یاسای ته‌واوكاری یه‌كتر؛ به مه‌به‌ستی كاراكردنی دامه‌زراوه گشتییه‌كان، په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ی بازرگانی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگكردنی چوارچێوه یاساییه‌كان له‌گه‌ڵ یاسا فیدراڵییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوایكرد له بودجه‌ی 2027 مووچه و شایسته دارایییه‌كان و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فیدراڵ جێگیر بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕ‌یاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕ‌یاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

