riklam

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا جەخت لە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکەنەوە

کوردستان 08:14 PM - 2026-09-16
 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 16ی9ی2026، بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا، لەمبارەیەوە جەختکرایەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە لە ئاستی ئیدارەدانی قۆناغەکەدا بێت.

سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، باس لە پێویستیی پێکەوەکارکردن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ کرا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی ئابوری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتییان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket