لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-08-25
تایبەت
هۆڵێکى خوێندن
ساڵانە لە لایەن زانکۆ و
پەیمانگاکان کورسى خوێندنى تایبەت بە رۆژنامەنوسان تەرخان دەکرێت و بۆ ئەمساڵیش لە
سلێمانى 18 کورسى تەرخانکراوە، لەو بارەیەشەوە سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای
رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند: ئامانج لەم هەوڵەمان بە ئەکادیمى
بوونى رۆژنامەنوسانمانە لە سلێمانى لەپێناو پرۆفیشناڵ کردنى کارەکانیان و تەنانەت کورسى خوێندنى بێبەرامبەرى "ماستەر و دکتۆرا"مان
لە وڵاتى ئێرانیش بۆ رۆژنامەنوسان بەدەستهێناوە.
بەشی راگەیاندنی کۆلێجی
زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى رایگەیاند: شەش کورسی وەک هەلی خوێندن بۆ
رۆژنامەنوسان رادەگەیەنێت و ئەو رۆژنامەنوسانەی خواستی خوێندنیان هەیە دەتوانن بە
گوێرەی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت لە رێکەوتی 1ی9ی 2026 داواکاری پێشکەش بە
هۆبەی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن و دوا کاتیش 10ى9ى2026 سەعات 12ى
نیوەڕۆ دەبێت.
هاوکات بهشی تهكنیكی میدیای
كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی-یش رایگەیاند: شهش كورسی
خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ رۆژنامهنووسان تهرخانكراوە و خوازیاران کە مهرج
و رێنماییهكان دهیانگرێتهوه، دهتوانن لە رێكهوتی 23ى 8ى2026 تاوهكو 10ى9ى2026
سەردانی هۆبهی تۆماری كۆلێج بكهن، به مهبهستی وهرگرتنی فۆڕم.
هەر سەبارەت بە کورسى خوێندن
بۆ رۆژنامەنوسان پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی شەش كورسی خوێندن بەشێوەی كێبڕكێ بۆ
رۆژنامەنووسان تەرخاندەكات و رایدەگەیەنێت: هۆبەی تۆماری پەیمانگا ئاگاداری
رۆژنامەنووسان دەکات، دەتوانن لە رێکەوتى 23ى 8ى2026 تاوهكو 10ى9ى2026 فۆڕمی
تایبەت بەكورسی رۆژنامەنووسان پڕبکەنەوە.
لەبارەى تەرخانکردنى کورسى خوێندنى رۆژنامەنوسان کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای
رۆژنامەنوسانی كوردستان بە PUKMEDIA رایگەیاند: بە
سوپاسەوە لەلایەن بەشە راگەیاندنەکانى زانکۆى سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى
سلێمانى و پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بۆ ئەمساڵى خوێندن 18 کورسى بۆ رۆژنامەنوسان
تەرخانکراوە، کە ئامانج لەم هەوڵەمان بە ئەکادیمى بوونى رۆژنامەنوسانمانە لە
سلێمانى لەپێناو پرۆفیشناڵ کردنى کارەکانیان.
راشیگەیاند:
ئەو رۆژنامەنوسانەى ئەم ساڵ لەسەر کورسى سەندیکا وەردەگیرێن پێویستە ئەندامى لقى
سەندیکاکەمان بن یان پشتگیرى سەندیکاکەمانى هەبێت، هاوکات نمرەى ئامادەیى و تەمەن
و پشتگیرى دەزگایەکى راگەیاندن مەرجن بۆ وەرگرتنى رۆژنامەنوسان.
سەبارەت
بە خوێندنى ئێوارانیش کاروان ئەنوەر رایگەیاند: ئەو رۆژنامەنوسانەى تەمەنیان
لەسەروى 45 ساڵەوەیە بەیانیان کاریان هەیە، دەتوانن لە بەشى ئێوارانى پەیمانگاى
تەکنیکى سلێمانى درێژە بە خوێندن بدەن، کە بە بڕێک پارەى کەمى پارالیل دەخوێنن.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای
رۆژنامەنوسانی كوردستان راشیگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانى کورسى
خوێندن تەنها لەناوخۆى هەرێمى کوردستان نییە، بەڵکو توانیومانە لەگەڵ وڵاتى
ئێرانیش 10 کورسى خوێندنى باڵا "ماستەر، دکتۆرا" بۆ رۆژنامەنوسان بەدەستبهێنین، کە خوێندنەکە
بێبەرامبەرە.
تەرخانکردنی ئەم هەلە
جیاوازانەی خوێندن لەلایەن زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانییەوە، هەنگاوێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمیی رۆژنامەنوسان
و پەرەپێدانی زیاتری توانا پیشەیییەکانیان لە بوارەکانی راگەیاندن و میدیادا.
دەتوانن بۆ خوێندنەوەى مەرج و
رێنماییەکانى زانكۆی سلێمانی کلیک لێرە بکەن.
دەتوانن بۆ خوێندنەوەى مەرج و
رێنماییەکانى زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی کلیک لێرە بکەن.
دەتوانن بۆ خوێندنەوەى مەرج و
رێنماییەکانى پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی کلیک لێرە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
11:40 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
10:22 AM - 2026-08-25 -
لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا چەندین چالاکی ئایینی بەڕێوەدەچێت
09:19 AM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
10:48 AM - 2026-08-25
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
09:31 AM - 2026-08-25
ئەمریکا سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
10:52 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
هەواڵ 04:48 PM - 2026-08-24 -
ناوەندی دەرەوەی یەكێتی جەخت لەیەكخستنی تواناكانی رەوەندی كوردی دەكاتەوە
ی ن ک 03:21 PM - 2026-08-24 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 03:20 PM - 2026-08-24 -
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24





.png)

دابەزێنە

