riklam

شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە

جیهان 05:44 PM - 2026-08-23
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا AFP

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا

وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکرای دەکات، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل پچڕاوە، بەڵام کەناڵەکانی دیپلۆماسی کراوەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، متمانەیان بە ئیسرائیل نییە.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل پچڕاون.
 دووپاتیشی کردەوە: حکومەتی دیمەشق لەم هەلومەرجەی ئێستادا متمانەی بە ئیسرائیل نییە، بۆیە کارەی لەپێشینەی سوریا وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیلە.


لە بارەی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئاماژەی بەوەکرد: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە، بەڵام کەناڵە دیپلۆماسییەکان کراوەن، بۆیە هیوادارین بەم زووانە دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێبکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18ی8ی2026، بنکەی ئاسمانیی ئەبو زوهور لە پارێزگای ئیدلیب لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و هێرشەکە لە ڕێگەی 8 بۆردوومانی ئاسمانییەوە بووە و زیانی بە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە گەیاند، بەڵام هیچ قوربانییەکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket