لابردنی سفرەکان، بەهای راستەقینەی دراو لە عیراقدا دەپارێزێت؟
عیراق 01:28 PM - 2026-08-19
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ماوەیەکە گۆڕین و لابردنی سفری سەر دراوی عیراقی بووەتە پرسێکی گەرمی میدیاکانی وڵاتەکە، هەندێک دەڵێن بڕیارەکە لە زووەوە دراوە و تائێستا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاندووە، بڕیاری لابردنی سێ سفری کۆتایی سەر دراوی عیراقی دەرچووە و لە ئایندەدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وتەبێژی حکومەتیش دەڵێ: هەنگاوێکی لەوجۆرە پێویستی بە یاسا و رەزامەندیی پەرلەمانە.
میدیای رەسمیی عیراقیش دەڵێت «لابردنی سفری سەر دراوەکان، بەمانای ئەوە نییە هاووڵاتیان توانای کڕینی زیاتریان هەبێت، بەڵکو بەپلەی یەکەم بۆ سادەکردنەوەی ژمارەکانە و هیچی تر».
گەڕانەوەی هەشت تریلیۆن
لەبارەی سڕینەوەی سفری سەر دراوەوە، سەنەد دەشڵێت: تائێستا 8 ترلیۆن دینار لە عیراقدا نادیارە، حکومەت بڕیاری گۆڕینی دراو و سڕینەوەی سفرەکانی کۆتایی داوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 8 ترلیۆن دینارە بە پلەی یەکەم، جگە لەوەش حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکە بەناوی “تەسوییە” تا لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە و ببێتە یاسا، بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە گەرەنتی یاسایی دەدرێتە هەر کەسێک کە پارەی گەندەڵی بگەڕێنێتەوە دادگا هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپێنێت و ئازاد دەکرێت.
ئەو وەزیرەی عیراق هەروەها دەڵێت: حکومەت بڕیاریداوە سێ سفرەکەی کۆتایی سەر دراوەکەی لابدات و گۆڕانکاری لە دراوەکەدا بکات، بەوەش ئەو 8 تریلیۆن دینارە نادیارەی دەوڵەت لە رێگەی چاپە نوێیەکەوە، دەگەڕێتەوە.
لابردنی سفرەکان چارەسەر نییە
لەلایەکی دیکەشەوە نەبیل عەبادی شارەزای بواری دارایی له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رادیۆ (الشرق) ئاماژەی بەوە داوە کە گۆڕانكاریی له دراودا بۆخۆی چارەسەر نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی دۆخی ئابوورییە. هۆشدارییش دەدات لە تێکەڵکردنی نیشانەکان لەگەڵ هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکەدا.
روونیشیکردووەتەوە لابردنی سفرەکان لەسهر دراوەکان، کە زۆرترین سیناریۆی بۆ دروستکراوە، لە بنەڕەتدا رێکخستنەوەی یەکە دراوییەکان و سادەکردنەوەی کارەکانی ژمێریاری و داراییه، بەڵام مەرج نییە بە مانای زیادبوونی توانای کڕینی هاووڵاتیان یان بەرزبوونەوەی بەهای راستەقینەی دراوەکە بێت.
ئهو شارهزایه راشیگەیاندووە، گۆڕانكاریی له دراودا وەک ئامرازێک بۆ وەرگرتنەوەی پارە تاڵانکراوەکان مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت؛ بەڵکو دەتوانێت لە هەندێک چوارچێوەدا ببێتە شمشێرێکی دووسهرە ئەگەر لە چوارچێوەیەکی چاکسازیی گشتگیردا مامهڵهی لهگهڵدا نهكرێت.
ئەوەشی رەتکردووەتەوە کە گۆڕینی دراو ببێتە هۆی بەدەستهێنانەوەی پارەی تاڵانکراو، بەڵکو دەڵێت «بڕێکی زۆر لە سامانی تاڵانکراوی وڵات، یان لە مێژە براونهته دهرهوه و بۆ كڕینی خانووبەرە بهكارهێنراون، یان له ههژماره بانكییهكانی دهرهوهدا دانراون، ئەوەش وادەکات بە دراوی ناوخۆیی شوێنپێهەڵگیراو نەمێنێتەوە و لەدەست دەربچێت.
کەڵەكەبوونی دراوی نەختینە
عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە عیراقدا نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دراو هەیە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانیی کەڵەكەبوونی دراوی نەختینە لەسەر کەرتی دارایی، بەڵام ئەوەش بەمانای زۆر خراپیی دۆخی دارایی عیراق نایەت، چونکە ئێستا یەدەگی زێڕ 20 %ی کۆی سامانی بانکی ناوەندی پێکدەهێنێت، بەوەش هەنووکە عیراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی خاوەندارێتیی یەدەگی زێڕ و لە پلەی 29یەمی وڵاتانی جیهانیشدایە.
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە: هیچ نیازێک نییە بەهای دیناری عیراقی لە بازاڕدا دیاریبكرێت، بۆئەوەی کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ئابووری نەبێت.
بڕیارەکە دەرچووە.
لە 15ی ئابەوە بڕیارەکە دەرچووە
ماڵپەڕی (السومریة) وەک گومانێک لە پرۆسەی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عیراق، دەپرسێت، ئایا لابردنی سفرەکان لەسەر دراوی عیراقی، هەنگاوێکی چاکسازیی ئومێدبەخشی ئابوورییە، یان مەترسیی هەڵاوسانە؟ هەروەها دەڵێت: پرسی لابردنی سفر لەسەر دیناری عیراقی سەریهەڵدایەوە، دوای ئەوەی وەزیری پەیوەندییەکان باسی لە لابردنی سفرەکان کرد.
ئاماژە بەوەش دەدات، لە 15ی ئابەوە بڕیارەکە دەرچووە و لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانیشەوە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام وردەکاریی بڕیارەکە و سروشتی بڕیارەکە، یان دەسەڵاتی بەرپرسیار، یان کاتی جێبەجێکردنی، دیارینەکراوە.
بەپێی راپۆرتەکانی ئەو میدیایانە، بڕیاری لابردنی سفرەکان و گۆڕینی دراوەکە کۆتایی هاتووە، هەروەها ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەرهێنانی پارەی کۆکراوە لە سیستمی بانکی و گەڕانەوە بۆ ناو سووڕی ئابووریی وڵات، بەڵام ئەو پارادۆکسەی کە شارەزایانی سەرسام کردووە و لێی دەترسن، ئەوەیە کە حکومەت لە مانگی تەمموزی رابردوودا بڕیارەکەی رەتکردبووەوە کە هیچ نیازێکی رەسمی هەبێت بۆ گۆڕینی دراو، یان لابردنی سێ سفرەکەی کۆتایی، ئەمەش ئەو پرسیارەی وروژاندووە: ئەگەر بەڕاستی بڕیاری لابردنی سفرەکان دراوە، بۆچی حکومەت و دەسەڵاتە رەسمییەکانی دراو و دارایی بە روونی رایان نەگەیاندووە؟
پێشتر بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دراوە
ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵپەڕی رەسمیی بانکی ناوەندیی عیراقەوە بڵاوکراونەتەوە، بە ناوی «داڕشتنەوەی دراوی عیراقی، پرۆژەی لابردنی سێ سفر و تێچووی مامەڵەی نەختینەیی»، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە پرۆژەی لابردنی سفر و گۆڕینی دراوی عیراقی ساڵانێکە بە رەسمی لەژێر چاودێریدایە و بیرۆکەیەکی نوێ نییە کە لەم دواییانەدا سەریهەڵدابێت.
ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو، لابردنی سفرەکان بە واتای گۆڕینی ناوی بەها دراوییەکان دێت، بەجۆرێک بۆ نموونە دراوێکی هەزار دیناری ئەگەر سفرەکانی لاببرێت ئەوا دەبێتە یەک دیناری نوێ، هاوکات لە رووی تیۆریشەوە بەهای راستەقینەی پاشەکەوت و نرخ و کرێ دەپارێزێت، ئەگەر پرۆسەی گۆڕین بەشێوەیەکی هاوسەنگ و بەباشی بەڕێوەبچێت. بۆیە لابردنی سفرەکان بۆ خۆی بەو مانایە نییە کە هاووڵاتیان دەوڵەمەندتر دەبن، یان دینار بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی توانای کڕینی زیاتر بەدەست دەهێنێت، بەڵکو بە پلەی یەکەم داڕشتنەوەی یەکەی دراو و سادەکردنەوەی ژمارەکانە و هیچیتر.
PUKMEDIA/ کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

