riklam

تەنها شەش کەشتی بە گەروی هورمزدا تێپەڕیوون

جیهان 09:12 AM - 2026-08-19
گەرووی هورمز رۆیتەرز

گەرووی هورمز

جوڵەی کەشتی بازرگانی و نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز سستی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و دوێنێ تەنها شەش کەشتی بە گەروەکەدا تێپەڕیون، کە یەکێکیان هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو، ئەوانی دیکەش قەبارە مام ناوەند و بچووک بوون.

بەپێی کۆمپانیانی کێپلەر، رۆژی سێشەممە 18ی8ی2026، تەنها شەش کەشتی بە گەروەکەدا تیپەڕیون، لەکاتێکدا رۆژی دووشەممە نۆ کەشتی تێپەڕیون، ئەمەش کەمترین ئاستە کە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا تۆمار کرابێت، کە رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی 11 کەشتی بە گەروەکە تێدەپەڕین.

 پەیوەست بەو کەشتیانەی هاتوونەتە گەروەکەوە، کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری گەورە بە بەتاڵی بە کەناراوەکانی عوماندا تێپەڕیوە لەگەڵ دوو کەشتی دیکەی نەوتهەڵگر کە یەکێکیان قەبارە مامناوەند و ئەوی دیکەیان بچووکتر بووە.

دەشڵێت: کەشتییە دەرچووەکانیش ، دوو کەشتی  سووتەمەنیی قەبارە مامناوەند، لەگەڵ کەشتییەکی گەورەی لە جۆری پۆست پاناماکس، گەروەکەیان تێپەڕاندووە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای فۆرتێکسا بۆ چاودێریی کەشتیوانی، ئاشکرای کرد: دوو کۆمپانیای گەورەی چینی لە بواری کەشتیوانی، کە پێشتر نیوەی نەوتی هاوردەکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ چین دەگواستەوە، لە کۆتایی مانگی تەمموزەوە بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان، جوڵەی  کەشتییەکانیان لە گەرووەکانی هورمز بۆ بابولمەندەب گۆڕیوە.

لە بەرانبەردا، داتاکانی کۆمپانیای کێپلەر، ئاشکرایان کردووە، لە گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا 30 کەشتی  کە هەڵگری کاڵای هەمەجۆر بوون، تێپەڕیون، کە پێشتر تەنها 19 کەشتی بووە.

ئەمەش لەکاتێدایە، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: واشنتن هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێراندا ناکات و گەرووی هورمزیش کراوەیە، هاوکات ئێرانیش جەخت لە داخرانی گەروەکە دەکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket