riklam

ئەڵمانیا مافی مانەوەی 23.2%ی پەنابەرانی سوریا ڕەتدەکاتەوە

جیهان 03:22 PM - 2026-08-16
پەنابەرانی سوریا لە ئەڵمانیا npasyria

پەنابەرانی سوریا لە ئەڵمانیا

فەرمانگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و کۆچبەران (BAMF) ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، مافی مانەوەی 23.2%ی کۆچبەرانی سوریا کە پشکنینیان بۆ کراوە، رەتکردووەتەوە.

سیاسەتی پەنابەری ئەڵمانیا بەرامبەر بە هاووڵاتیانی سوریا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە، حکومەتی ئەڵمانیا لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی پەرلەمانیدا لەلایەن پارتی چەپەوە، ئاماری نوێی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارانەش ژمارەی ئەو سورییانەی کە مافی مانەوەیان هەڵدەوەشێتەوە ئێستا لە زیادبووندایە.

فەرمانگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) ،توێژینەوەکە سەرەتا تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار کردبوو کە بەشدارن لە تاوانەکاندا یان مەترسی لەسەر سەلامەتی گشتی دروست دەکەن، بەڵام ئەنجامە نوێیەکان دەریدەخەن کە پشکنینەکان فراوانتر کراون و 23.2% هەڵسەنگاندنەکان بە هەڵوەشاندنەوە کۆتاییان هاتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،ئەم پرۆسەیە نوێیە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا لە کۆتایی ساڵی 2024 دەستیپێکرد، لەگەڵ گۆڕانی دەسەڵاتدا سەدان هەزار پەنابەری سوری لە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و لوبنان و ئوردن دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەمەش کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی قۆناغەکانی پەنابەران لە ئەوروپاش هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket