riklam

دەستپاكی: نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵب زێڕ دەستیبەسەرداگیراوە

عیراق 12:11 PM - 2026-08-16
پارە و زێڕی دەستبەسەرداگیراو ئاژانسەکان

پارە و زێڕی دەستبەسەرداگیراو

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی توانی بڕە پارەیەکی زۆر و چەند قاڵبێکی زێڕ و بڕێکی زۆر لە زێڕ لە ماڵی یەکێک لە بەرپرسە تێوەگلاوەکان بە تاوانەکانی گەندەڵی و بەدەستهێنانی داهاتی نابەجێ دەست بەسەردا بگرێت.

دەستەی دەستپاکی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بەپێی فەرمانێکی دادوەری ئەنجام درا، ڕایگەیاند کە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغداد، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانیان بڕە پارەیەکی زۆر و زێڕ لە چەند ماڵێکدا بدۆزنەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ تۆمەتبار (خالید غەزای عەتیە)، بریكاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو پارە دەستبەسەرداگراوە بریتی بووە لە یەک ملیار و سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، و  پێنج ملیۆن و هەشت سەد و سی و نۆ هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بێجگە لە حەوت قاڵب و چەند پارچە زێڕێک.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو سەرجەم کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویستی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket