riklam

وەزارەتی ناوخۆ: زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیان بەسەردا گیرا

عیراق 11:24 PM - 2026-08-12
درۆنێکی دروستکراوی عیراق میدیا عیراقییەکان

درۆنێکی دروستکراوی عیراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ،ئاشکرای دەکات  لە بەغداد دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان گرتووە و چوار کەسیشیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە فڕۆکەکان دەستگیر کردووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا، دەست بەسەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەدا گیراون کە لە ناوخۆی عیراق دروستکراون.

دەشڵێت: بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە فڕۆکەکان، چوار کەس دەستگیر کراون و رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket