riklam

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا بۆ 250 کەس بەرزبووەوە

جیهان 11:26 AM - 2026-08-12
زیانەکانی بومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا میدیاکان

زیانەکانی بومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا

حکومەتی کۆڵۆمبیا ئاشکرای کرد، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە بۆ زیاتر لە 250 کەس بەرزبووەتەوە، دەشڵێن: پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە.

 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە، چەند شارێکی کۆڵۆمبیای گرتەوە و بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە لە شارەکانی پیریرا و کاڵی داڕمان، هەروەها بورجێکی مێژوویی لە شاری مانیسالیس رووخاند.

لەلایەکی دیکەوە، خۆسیە فرناندۆ ئۆجیما سەرۆکی بشی گەڕان و رزگارکردن، رایگەیاند: گەڕان و هەوڵی رزگارکردنی رزگاربووان بەردەوامی هەیە و کاتی زۆرتریشمان پێویستە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی 1999 بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەو وڵاتەی گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket