riklam

ئاگرەکەی کەنەدا ماڵ بە 20 هەزار کەس چۆڵدەکات

جیهان 09:20 AM - 2026-08-09
بەشێک لە ئاگرەکە independentarabia

بەشێک لە ئاگرەکە

بەهۆی ئاگرێکی گەورەی دارستانەکان لە کەنەدا باری نائاسایی راگەیەندرا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 هەزار کەس ناچار بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان بوون و دەیان کەسیش گیریان خواردووە.

بەرپرسانی کەنەدا لە هەرێمی بریتیش كۆڵۆمبیا دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکان باری نائاساییان راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگرێکی بەهێز و خێرا زیاتر لە 20 هەزار کەسی ناچار کرد لە شەوەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بەهۆی خێرایی بڵابوونەوەی ئاگرەکە و گۆڕانکاریی لە دۆخەکەدا، ژمارەیەک هاووڵاتی لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە و تیمە فریاگوزارییەکان بە هەلیکۆپتەر دەستیان بە گواستنەوەیان کردووە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وێڕای دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، رایگەیاند کە حکومەت بە هەموو توانایەوە هاوکاریی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات و بەرپرسانی خۆجێیش هۆشداری دەدەن کە ئاگرەکە هێشتا بە توندی بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket