وادەى دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز نادیاره
کوردستان 11:01 AM - 2026-08-08
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له ئه‌مساڵدا ته‌نها شه‌ش مووچه‌یان پێدراوه و
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز - یش نادیاره.
دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له
مانگێك، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له ئه‌مساڵدا ته‌نها شه‌ش مووچه‌یان وه‌رگرتووه و
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت-یش تائێستا نادیاره.
وه‌زاره‌تی دارایی پێشتر رایگه‌یاندبوو: له ماوه‌ی سێ رۆژدا دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كۆتایی دێت، له دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه كه 15 ی 7ی 2026
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، رۆژی 22ی 7ى 2026 وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیستی مووچه‌ی مانگی تهمموز(حه‌وت)
و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران( شه‌ش) ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی
عیراق كردووه، به‌ڵام 16 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه .
هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌وه
له به‌غدادی پایته‌خت و پێنج پارێزگای دیكه‌ی عیراق خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و
داوای دابه‌شكردنی مووچه‌یان كرد، كه ماوه‌ی 10 رۆژ بوو مووچه‌یان داواكهوتبوو.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌كان گرژییه‌كانی نێوان و ئه‌مریكا و
ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق
و به‌و هۆیه‌شه‌وه عیراق توانای دابینكردنی مووچه‌ی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش جارێكی
دیكه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ هه‌رێمی
كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

