سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 09:25 AM - 2026-08-08
راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی
خۆی ئەنجامبدات.
سبەینێ رۆژی یەکشەممە 9ی ئابی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی خۆی لە خولی شەشەمی هەڵبژاردن، ساڵی یەکەمی (وەرزى
دووەم) سەعات یەکى پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدات.
بەپێى کارنامەى بڵاوکراوە دانیشتنەکە ئەم تەوەرانەی خوارەوە
لەخۆدەگرێت:
1.تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای «چاودێریکردنی نەوجەوانان»، کە تەنها یەک ماددەی مابوو خوێندنەوەی بۆ بكرێت، ئەم یاسایە بە هەماهەنگی و لەلایەن لیژنەکانی (کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی)، (راژەی فیدراڵی)، و (گەنجان و وەرزش)ەوە ئامادەکراوە و پێشکەشکراوە.
2. ئەنجامدانی
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی «یاسای موختارەکان» (ژمارە 13ی
ساڵی 2011) کە لە 8 ماددە پێکهاتووە، ئەم کارە بە هەماهەنگی لەلایەن لیژنەکانی
(هەرێم و پارێزگاکان، پلاندانان و بەرنامەی حکومەت، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و
ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار)ەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی پەرلەمان کراوە.
3. پێشکەشکردنی
ڕاپۆرت و ئەنجامدانی تاوتوێکردن (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری 22ی
«یاسای میلاک» (ژمارە 25ی ساڵی 1960). ئەم پڕۆژەیە و ڕاپۆرتە یاساییەکەی لەلایەن
لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بکەوێتە بەرباسی پەرلەمانتاران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

