داوای خێراکردن لە پێکهێنان و پەسەندکردنی بەرنامەی حکومەت دەکرێت
عیراق 10:09 AM - 2026-08-06
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
بەشێک لە کۆبونەوەکە
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، شەوی ڕابردوو چوارشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٦، بەشداری لە ٣٧ەمین کۆبوونەوەی خولیی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد، کە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران لە کۆشکی حکومەت میوانداری کرابوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، جێبەجێکردنی کارنامەی وزاری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە ئابووری و داراییەکانی خستەڕوو، و جەختی کردەوە کەحکومەت پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان دەخاتە پێشینەی کارەکانییەوە.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، و هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی چەک لەدەست دەوڵەتدا
بەپێی ئەو کارنامە وزارییەی کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و بووەتە یاسایەکی کارپێکراو، دەربڕی؛ هەروەها جەختی کردەوە لە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو ململانێکان کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی ناکات.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەدا هەرکەسێک ئەم ڕەفتارە بکات، تاوانی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵات ئەنجام دەدات و لە ڕیزی یاساشکێنەکاندا دەبێت کە دەبێت شەڕیان لە دژی بکرێت، ئەمەش بەپێی ماددە دەستوورییەکان کە بەکارهێنانی چەک لە دەرەوەی ئیرادەی دەوڵەت یان پێکهێنانی هەر ڕێکخراوێکی چەکداری لە دەرەوەی هێزە چەکدارە رەسمیەکان قەدەغە دەکات.
لە کاتێکدا ئامادەبووان ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە کرانە سەر یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە کارمەندانیان، داوای پابەندبوونیان کرد بە کاتەکانی هەنگاوەکانی سنووردارکردنی چەک دوای ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ کە دوای ئەو ڕێکەوتە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ هەر ڕەفتارێکی چەکداری لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت دەکرێت.
هەروەها کۆبوونەوەکە باسی لە بارودۆخی ئابووری و دارایی و پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی خزمەتگوزاری و پڕۆژە بنەڕەتییەکان، هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، بەهێزکردنی داهاتە نانەوتییەکان، و
بەرەنگاربوونەوەی بەفیڕۆدان و قاچاخچێتی و گەندەڵی کرد.
لەسەر ئاستی ناوچەییش، کۆبوونەوەکە جەختی لە پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵەکانی هێورکردنەوە و گفتوگۆ لە ناوچەکەدا کردەوە و ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی هێز لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، و ئامادەیی بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی ئەرێنی لە لێکنزیککردنەوەی دیدگای نێوان لایەنە ناکۆکەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
هەروەها ئامادەبووان باسیان لە پەرەسەندنەکانی بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ کرد و جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی ڕێکخراو کردەوە، و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هاوپەیمانییەکە داوای خێراکردنی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت و ناردنی بەرنامەی حکومەتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پاکستان: ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکن
05:24 PM - 2026-08-11 -
نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکان
04:23 PM - 2026-08-11 -
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژخایەن کرا
04:04 PM - 2026-08-11 -
سیدار باسوت: لهڕێی میدیایی كوردییهوە دهتوانین گهشه به زمانی كوردیی له توركیا بدهین
01:24 PM - 2026-08-11
ئەمانەش ببینە
دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات
02:34 PM - 2026-08-11
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان راگیرا
11:32 AM - 2026-08-11
دەستەی دەستپاکی: 34 تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
10:59 AM - 2026-08-11
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیا دەهەژێنێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
09:39 AM - 2026-08-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
کوردستان 09:45 PM - 2026-08-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی لەوەزارەتی پەروەردەش راگرت
کوردستان 08:51 PM - 2026-08-10 -
ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت
کوردستان 06:06 PM - 2026-08-10 -
یەکێتی و کۆریای باشوور تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 06:05 PM - 2026-08-10 -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كۆڵۆمبیای هەژاند
جیهان 05:52 PM - 2026-08-10 -
پێنووسەکەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێ ئیمزاکرا بەخشرایە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە
کوردستان 05:18 PM - 2026-08-10 -
پەرلەمان بۆ چارەنووسی پارەی گەندەڵكاران كۆدەبێتەوە
عیراق 05:17 PM - 2026-08-10 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عیراق دەکات
کوردستان 03:22 PM - 2026-08-10




.jpg)


دابەزێنە

