ئێران و عوممان لەسەر رێڕەوێکی نوێی گەروی هورمز رێککەوتن
جیهان 09:11 PM - 2026-08-05
ميهر
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئێران و عوممان لەسەر دیاریکردنی رێڕەوێکی نوێ لە گەروی هورمز گەیشتنە
رێککەوتن و ئێرانیش دەڵێت: رێککەوتنەکە
بەمانای ئارامبوونی گەرووی هورمز نایەت.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ،رایگەیاند،
لەگەڵ عومان لەسەر تایبەتمەندییە جوگرافییەکانی رێڕەوی کەشتیوانی لە گەروی هورمز
گەیشتوونەتە رێککەوتن.
وتیشی، لە دوو مانگی رابردووەوە وەک دوو وڵاتی هاوسنووری گەروەکە
دانوستانەکانیان بەردەوام بووە تا رێڕەوێکی ئارام بۆ کەشتیوانیی بازرگانی دیاری
بکەن و لایەنە تەکنیکی، یاسایی، ئاسایش و ژینگەیییەکانی لەلایەن دامەزراوە
پەیوەندیدارەکانەوە تاوتوێ کراون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "لە نەبوونی
رێگریی لایەنی سێیەمدا"، راگەیەندراوی هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی کۆتایی
راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان تاران و مەسقەت بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هاوكات جەختی
کردەوە کە رێککەوتنی هەردوو وڵات "بە تەنیا" بە مانای ئارامبوونی گەرووی
هورمز نایەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

