riklam

ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە رێککەوتن و تەنها رەزامەندی رێبەری ماوە

جیهان 10:02 AM - 2026-08-05
گەرووی هورمز PUKMEDIA

گەرووی هورمز

ئەمریکا و ئێران و عومان نزیکن لە رێککەوتنێکی کاتی بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و ئەمریکاش دەیەوێت ئەمڕۆ رێککەوتنەکە بە رەسمی رابگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکا، هەر یەک لە ئەمریکا، عومان و ئێران، زۆر نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، کە بۆ 60 رۆژە دەبێت و لەگەڵ ئەگەری درێژکرنەوەی وادەکەی.

بەپێی رێککەوتنەکە،لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە باجێک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت لە گەروی هورمزدا و تەواوی کەشتییەکانیش کە لە گەروەکەوە تێدەپەڕن، دەتوانن رێڕەوی باکور بە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا بگرنە بەر.

جگە لەوەش، رێککەوتنەکە مەرجی ئەوەی تێدایە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی 30 رۆژدا کار بۆ پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان لە رێڕەوی ناوەڕاستی گەروەکە بکەن.

بڕیاریشە لە داهاتوودا ئەو رێڕەوە ناوەندییە بەپێی رێککەوتنێکی هەمیشەیی، کە ئێستا عومان و ئێران دانوستانی لەسەر دەکەن، ببێتە رێگەی سەرەکی بۆ هاتوچۆی سەرجەم کەشتییە هاتوو و رۆیشتووەکان.

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکراشی کردوە، هەموشتێک ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و تەنها رەزامەندی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵا ئێرانی ماوە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 4ی8ی2026، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد،ئەگەر هەیە ئەمڕۆ یان سبەینێ لەبارەی گەروی هورمز لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوین.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket