riklam

پۆلیسی ئەمریکا چەکدارێکی لە نزیک یانەی گۆڵفی دۆناڵد ترەمـپ دەستگیرکرد

جیهان 09:14 AM - 2026-08-05
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی یاری گۆڵفدا AFP

دۆناڵد ترەمپ لەکاتی یاری گۆڵفدا

هێزە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیاوێکی چەکداریان دەستگیرکرد کە گومان  دەکرێت چاودێری رێکارە ئەمنییەکانی یاریگای گۆڵفی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردبێت لە نزیک شاری لۆس ئانجلەس، ئەوەش بەر لە سەردانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی ترەمپ بۆ یانەکە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای لۆس ئانجلەس رایگەیاند: تۆمەتبارەکە تەمەنی 38 ساڵە و سەرقاڵی گرتنی وێنە و ڤیدیۆ بووە لە دەوروبەری شوێنەکەدا، لە کاتی پشکنیندا مەخزەنێکی فیشەک بە توانای گرتنی 16 فیشەک و بڕێک تەقەمەنی پێبووە، هەروەها پۆلیس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستڕێژێکی پڕ لە فیشەکی (دەمانچە) دۆزیوەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسە هاوکات بووە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ گەیشتن بە یانەی گۆڵفەکەی لە دەرەوەی شاری لۆس ئانجلەس، بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگێکی شێوانە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket