وەزیرى نەوت: رێککەوتنى عیراق و تورکیا بۆ بەردەوامی هەناردەی نەوتە لە هەرێمەوە
کوردستان 10:33 PM - 2026-08-03
PUKMEDIA
بۆری نەوتی عیراق-تورکیا
وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: ئەو رێککەوتنەى
کە لەگەڵ لایەنی تورکی لە یەکی ئابی ئەمساڵدا ئیمزا کرا، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی
بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە و بڕیاریشە
لەم ماوەیەدا رەشنووسێک بۆ رێککەوتننامەیەکی درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا
ئامادە بکرێت، کە ئامانج لەم
هەنگاوە گەیشتنە بە تێپەڕاندنى هەناردەکردنى رۆژانەى 700 هەزار بەرمیل نەوت.
باسم مەحەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: حکومەت کار لەسەر پلانێکی
گشتگیر دەکات بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە رێگەی هەرێمى کوردستان و بەندەرى جەیهانەوە.
دەشڵێت: ئامانج
لەم هەنگاوە گەیشتنە بە ئاستی تێپەڕاندنى هەناردەکردنى رۆژانەى 700 هەزار بەرمیل نەوت، ئەوەش
بەپێی چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئابووریی نێوان عیراق و تورکیا.
لە
لایەکی دیکەوە، وەزیری نەوت ئاشکرای کرد: گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی
ئێراندا هەیە بە مەبەستی رێکخستن و هەماهەنگی بۆ دەستەبەرکردنی جووڵەی کەشتییە
نەوتییەکان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە و دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی
داهاتوودا لەسەر ئەم پرسە بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
راشیگەیاند: لەگەڵ لایەنی تورکی گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی گرنگ کە لە یەکی ئابی ئەمساڵدا ئیمزا
کراوە، تێیدا درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنە نەوتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک لەخۆدەگرێت و
لەم ماوەیەدا رەشنووسێک بۆ رێککەوتننامەیەکی درێژخایەن ئامادە دەکرێت.
باسم مەحەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق روونی
کردەوە: ئامانج لە رێککەوتننامەکە دەستەبەرکردنی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی
خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، جگە لە بوونی پلانێک بۆ گواستنەوەی بەشێک
لە نەوتی کێڵگەکانی باشوور لە رێگەی بۆرییەکەوە کە ئاستی هەناردەکردنى 700 هەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا تێدەپەڕێنێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژى شەممە 1ى8ى2026 لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەنێوان
لایەنی عیراق و تورکیادا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا رێککەوتننامەیەک ئیمزا کرا و
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق-یش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێککەوتننامەی
گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری عیراق-تورکیاوە بۆ بەندەری
جەیھان کراوە و رێککەوتننامەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت تا ئەو کاتەی رێککەوتننامەیەکی
چوارچێوەیی فراوان ئامادە دەکرێت، کە چەندین سێکتەری وەک (کارەبا، سەرچاوەکانی
ئاو، نەوت) لەخۆدەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکان
04:23 PM - 2026-08-11 -
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژخایەن کرا
04:04 PM - 2026-08-11 -
سیدار باسوت: لهڕێی میدیایی كوردییهوە دهتوانین گهشه به زمانی كوردیی له توركیا بدهین
01:24 PM - 2026-08-11 -
وهفدی یهكێتی: باشكردنی بژێوی خهڵك به ئهركی خۆمان دهزانین
01:12 PM - 2026-08-11
ئەمانەش ببینە
دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات
02:34 PM - 2026-08-11
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان راگیرا
11:32 AM - 2026-08-11
دەستەی دەستپاکی: 34 تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
10:59 AM - 2026-08-11
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیا دەهەژێنێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
09:39 AM - 2026-08-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
کوردستان 09:45 PM - 2026-08-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی لەوەزارەتی پەروەردەش راگرت
کوردستان 08:51 PM - 2026-08-10 -
ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت
کوردستان 06:06 PM - 2026-08-10 -
یەکێتی و کۆریای باشوور تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 06:05 PM - 2026-08-10 -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كۆڵۆمبیای هەژاند
جیهان 05:52 PM - 2026-08-10 -
پێنووسەکەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێ ئیمزاکرا بەخشرایە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە
کوردستان 05:18 PM - 2026-08-10 -
پەرلەمان بۆ چارەنووسی پارەی گەندەڵكاران كۆدەبێتەوە
عیراق 05:17 PM - 2026-08-10 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عیراق دەکات
کوردستان 03:22 PM - 2026-08-10




.jpg)


دابەزێنە

