riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی بۆردی ناوەندی دەرەوەی کرد

کوردستان 06:41 PM - 2026-08-03
سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی ناوەندی دەرەوەی سەر بە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کردو لەلایەن  سالار مەحمود لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە و ستافی بۆردەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.

 لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، باس لەدوا پێشهاتەکان و چەند بابەتێکی پەیوەست بەکاروباری رێکخراوەی پەیوەندیدار بە بۆردی ناوەندی دەرەوە کرا.

لەو چوارچێوەیەدا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی و بایەخی ناوەندی دەرەوە، لێپرسراوی ئەنجومەن پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانیان دەربڕی.

لەلایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ شێخ جەعفەر، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەن، سەردانی بۆردی رێکخستنی سەر بەمەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کرد و لەلایەن زیاد شەهید جەبار و ستافی بۆردەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket