riklam

ترەمپ مەرجی هەیە و ئێرانیش هۆشداری دەدات

جیهان 09:52 AM - 2026-08-02
جەنگی ئەمریکا و ئێران PUKMEDIA

جەنگی ئەمریکا و ئێران

ترەمپ بەمەرج هێرشە گەورەکەی سەر ئێرانی دواخست و دەشڵێت: سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامێکی توندی بەشێک لە هەڕەشەکەنی ئەمریکای دایەوە و هۆشداری دا لە هەر کردەوەیەکی بێباکانە.

شەوی ڕابردوو جیهان چاوەڕێی هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر وێستگەکانی وزە و کارەبای ئێران، بەڵام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تروس سۆشیال رایگەیاند، فەرمانی راگرتنی هێرشێکی سەربازیی گەورەی بۆ سەر ئێران دەرکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لایەنی ئێرانی و چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای دەرفەتیان کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

ترەمپ جەختیشی کردەوە: سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە و هێزێکی سەربازیی وای کۆکردووەتەوە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە وێنەی نەبووە، هاوکات بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا، هۆکاری راگرتنی هێرشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داوای کاتیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی چوارچێوەی رێککەوتنێک.

لەلایەکی ترەوە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تورکیا، پاکستان و عەرەبستانی سعودییە رایگەیاند: وڵاتەکەی بە توندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە، وتیشی: بەئامانجگرتنی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، یان بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە لە هێرشەکاندا، بە وەڵامێکی گونجاو رووبەڕوو دەبێتەوە.

ئەم بەدواداچوونە لە کاتێکدایە کە سوپای کوەیت رایگەیاندووە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان تێکشکاندووە کە ئاڕاستەی چەند دامەزراوەیەک  کرابوون. 

هاوکات ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان، وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودییە پەیوەندی بە دوناڵد ترەمپەوە کردووە بۆ تێگەیشتن لە ئامانج و پلانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket