بەفشار نرخی بەنزین لە سلێمانی گران دەکرێت
کوردستان 10:27 AM - 2026-07-30
PUKMEDIA
بەرزبونەوەی نرخی بەنزین
نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانیش هاوشێوەی
پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک زیادی کرد، پسپۆڕێکی بواری وزەش دەڵێت: فشار خراوەتە
سەر بەنزینخانەکانی سلێمانی کە هاوشێوەی ئەو دوو پارێزگایەی دیکە بەنزین گران
بکەن.
بەهجەت ئەحمەد پسپۆڕ لە بواری وزە و گرێبەستەکانی نەوت و گاز بە PUKMEDIAی راگەیاند: فشار خراوەتەسەر بەنزینخانەکانی سنوری
پارێزگای سلێمانی کە وەک پارێزگاکانی تری هەرێم نرخی بەنزین گران بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە
پێشتر بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتنی بەنزینی بازرگانی لاناز و کار بۆ سلێمانی
راگیرابوو.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە پارێزگای
سلێمانی گرانتر کرا و یەک لیتر بەنزینی سوپەر بووبە هەزار و 700 دینار، یەک لیتر
بەنزینی موحەسەنیش کرا بە هەزار و 550 دینار، هاوکات یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵیش
بووبە هەزار و 200 دینار، لەکاتێکدا پێشتر نرخی هەر یەکێک لەو جۆرە بەنزینانە 100
دینار هەرزانتر بووە.
لەو بارەیەشەوە بەهجەت ئەحمەد وتی: چەند
رۆژێکە رێگری دەکرێت لە ناردنی بەنزین بۆ سلێمانی، ئەمەش وای کردووە کە نرخی هەر
لیترێک بەنزین 100 دینار بەرز ببێتەوەو پێویستە ئیدارەی سلێمانی هەوڵەکانی
بخاتەگەڕ تا رێگری بکرێت لەبەرزبونەوەی زیاتری نرخی بەنزین لە سلێمانی.
بەهۆی راگرتنی کارەکانی دانا غازەوە ماوەی
نزیکەی مانگێکە نرخی سوتەمەنی لەهەرێمی کوردستان گران بوەو تەنانەت لە پارێزگاکانی
هەولێر و دهۆک قەیرانی بەنزین و غاز و سوتەمەنییەکانی دیکە سەری هەڵداوەو
هاووڵاتیانی شاری هەولێر بۆ بەنزین رودەکەن شارۆچکەکانی کۆیە و رانیە، هەرچەندە بەشێوەیەکی
کەمتر نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بەرزبوبۆوە، هاوکات بەهۆی ئەو پلانەی
لەلایەن ئیدارەی شارەکەوە دانرابوو، قەیرانی سوتەمەنی وەک پارێزگاکانی هەولێر و
دهۆک رووینەدا، بەڵام لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی قەیرانەکە روولە پارێزگای
سلێمانیش بکات، نرخی سوتەمەنییەکان هاوشێوەی هەولێر و دهۆکی لێ بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر رەشنوسی بەهێزکردنی پشتیوانی نیشتیمانی دەدات
03:43 PM - 2026-08-09 -
ڕفعەت عەبدوڵاو د.محەمەد سابیر: مێژووی سەرۆك مام جەلال دۆكیۆمێنت بكرێت
03:31 PM - 2026-08-09 -
کەشناسی: خۆڵبارین و بەرزبونەوەی نوێ لەپلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت
10:33 AM - 2026-08-09 -
ئاگرەکەی کەنەدا ماڵ بە 20 هەزار کەس چۆڵدەکات
09:20 AM - 2026-08-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:41 PM - 2026-08-09 پێشمەرگە هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەستپێكرد
ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دەرچوان، بڕیارێکی خوێندنی باڵای پەکخست
05:57 PM - 2026-08-09
پاسپۆرتی عیراق لە لاوازیدا لە پلەی سێیەمدایە
03:29 PM - 2026-08-09
سلێمانی.. بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەڕاند
01:22 PM - 2026-08-09
ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لەعیراق پیلانێكی درۆنيی پووچەڵ دەكاتەوە
12:08 PM - 2026-08-09
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵاو د.محەمەد سابیر: مێژووی سەرۆك مام جەلال دۆكیۆمێنت بكرێت
ی ن ک 03:31 PM - 2026-08-09 -
پاسپۆرتی عیراق لە لاوازیدا لە پلەی سێیەمدایە
عیراق 03:29 PM - 2026-08-09 -
سلێمانی.. بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەڕاند
کوردستان 01:22 PM - 2026-08-09 -
ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لەعیراق پیلانێكی درۆنيی پووچەڵ دەكاتەوە
عیراق 12:08 PM - 2026-08-09 -
کەشناسی: خۆڵبارین و بەرزبونەوەی نوێ لەپلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت
عیراق 10:33 AM - 2026-08-09 -
کاراترکردنەوەی دیپلۆماسییەتی یەکێتی
بیروڕا 10:28 AM - 2026-08-09 -
سەبارەت بە کەرکوک
بیروڕا 09:35 AM - 2026-08-09 -
ئاگرەکەی کەنەدا ماڵ بە 20 هەزار کەس چۆڵدەکات
جیهان 09:20 AM - 2026-08-09




.png)


دابەزێنە

