شێخ جەعفەر بۆ ئەفسەران: ئەرکتانە پارێزگاری لە ئەزموونی هەرێم بکەن
کوردستان 05:52 PM - 2026-07-29
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
بەسەرپەرشتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رێز لە 210 ئەفسەری سەربازی گیرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمووزی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرپەرشتی رێوڕەسم و دیدارێکی کرد بۆ رێزگرتن لە 210 ئەفسەری دەرچووی خوولی پێنجەمی پێگەیاندن لە کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان.
لەو رێوڕەسمەدا کە لەسەر ئەرکی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی بەڕێوەچوو و هەریەک لە فەریق روکن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەکانی 70 و سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی رێکخستنی سلێمانی و چەمچەماڵ و لیوا روکن تەها محەممەد ئەمین راگری کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ئامادەیبوون، هەڤاڵ شێخ جەعفەر لە وتەیەکدا، بەناوی خۆی و هەڤاڵان بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەرە تازە دەرچووەکان کرد و پێی راگەیاندن، ئێوە دەبن بە بنچینەی سوپای یەکگرتووی کوردستان کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر میللەتەکەمانە، هەربۆیە دەبێت بەگیانێکی نیشتمانی کوردانەوە ئەرکەکانی سەرشانتان جێبەجی بکەن.
هاوکات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە گەنجەکانی کوردستان، بەپەرۆشەوە روودەکەنە کۆلیژی سەربازی قەڵاچوان بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ببنە فەرماندە و پارێزەری خاک و نیشتمان، لەبەشێکی تری قسەکانیدا، جەختیکردەوە کە ئەوەی لەئارادایە و ئێستا دەیبینن، هەروا بەئاسانی بەدینەهاتووە، لەو چوارچێوەیەدا کورتەیەکی لەسەر ئەو زوڵم و ستەمە پێشکەش کرد کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە؛ لە ئەنفال و جینۆسایدکردن و کیمیاباران و سوتماک کردنی خاکی وڵات و ئەو قوربانییە بێ شومارەی رۆڵەکانی گەلەکەمان پێشکەشیان کردووەو وتی: ئێمە لێرەوە، لەنێو ئەو هەموو ئازار و مەینەتییەوە هاتووین، نابێت ئێوە ئەو رابردووە پرشنگدارەی گەلەکەتان لەبیر بچێت، بەڵکو پێویستە لەو سۆنگەیەوە داکوکی لە دەستکەوتەکان بکەن و بەگیانێکی لەخۆبوردووەوە خزمەت بکەن و درێژەپێدەری رێبازی شەهیدان بن.
هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، لەدرێژەی راسپاردەو ئامۆژگارییەکانیدا بۆ ئەفسەرە گەنجەکان، رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئێوە لێرەوە دەستپێدەکەن، ئەرکی سەرەکیتان پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، هیواشی خواست لە داهاتوودا هەموویان ببنە فەرماندەی لێهاتووی خزمەتکاری گەلەکەیان.
لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا، هەریەک لە سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی رێکخستی سلێمانی و چەمچەماڵ و راگری کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان وتەیان پێشکەش کرد و پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆیان ئاراستەی ئەفسەران کرد. لەکۆتاییشدا، بەنوێنەرایەتی دەرچوانی خوولی پێنجەمی پێگەیاندنی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان، ژمارەیەک لە دەرچوان، بڕوانامەی رێزلێنان و پیرۆزباییان پێشکەشکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

