riklam

داوای بەستنەوەی دەرماڵەی بڕوانامە دەکرێت

کوردستان 03:36 PM - 2026-07-29
کڵاو بڕوانامەی دەرچوون AI

کڵاو بڕوانامەی دەرچوون

کوردستان

کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستان وەک رێکخراوێکی پیشەیی ئەکادیمی، پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییە رەواو یاساییەکانی هەڵگرانی بڕوانامە نوێیەکان رادەگەیەنێت.

کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستان لە نووسراوێکی رەسمیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی کردووە، داوا دەکات دەرماڵەی بڕوانامە بۆهەڵگرانی بڕوانامە نوییەکان بەبێ دواکەوتن ببەسترێت، لەگەڵ خەرجکردنی هەموو شایستە داراییەکان و فروقاتی پاشەکەوتکراویان.

لە نووسراوەکەدا داواشیانکردووە، بە دەرکردنی رێنماییەکی یەکگرتوو، روون و دادپەروەر بۆ هەموو دامەزراوەکان بۆ ئەوەی هەموو جیاکارییەک لەجێبەجێکردنی ئەم مافە یاساییانەدا کۆتایی پێبێت.

لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین دەرماڵەی وەک هاوتاکردنی بڕوانامە و هاوسەرگیری و منداڵ و بەشێک لە دەرماڵەی پایەی راگرتووە و چەندین ساڵە فەرمانبەران و مامۆستایان لەو مافەیان بێبەشکراون، لەم رووانگەیەشەوە کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی دەرماڵەی بڕوانامە دەکات.

PUKMEDIA

ئەمەش نووسراوی داواکارییەکەیە:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket