ئەمریکا و سعودیە هێرشی هاوبەشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی
عیراق 09:16 AM - 2026-07-29
میدیا عیراقییەکان
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە بارەگاکانی حەشدی شەعبیان کردە ئامانج
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبیان
لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆردومان کرد، دەستەی حەشدیش
رایدەگەیەنێت: چەندین بارەگامان کراونەتە ئامانج و قوربانی زۆر هەیە، دەشڵێت: ئەمە
پێشێلکاری سەروەری خاکی عیراقە.
فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە لە 29ی7ی2026،
هێرشی وردیان کردووەتە سەر چەندین شوێنی هەڵگرتنی چەک و پێداویستی لۆجیستیی گرووپە
چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی عیراق.
واشنتن جەختی
کردەوە، کە ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کە لە ماوەی
72 سەعاتی ڕابردوودا کرابوونە سەر هێزەکانی ئەمریکا و دامەزراوەکانی وزەی سعودیە.
هاوکات،وەزارەتی
بەرگری سعودیەش جەختیكردەوە، ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای وڵاتەكەدایە بۆ
بەرگریكردن لە خۆی و پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەكەی، هاوكات رایگەیاند كە
دەسەڵاتی ریاز بەردەوام دەبێت لە ڕێگریكردن لە هەڕەشەكان.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: چەندین بارەگەیان رووبەڕووی
هێرش بووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین چەکداریان شەهید بوون.
دەشڵێت: ئەم پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراقە.
لە بارەی زیانەکانی دیکەشەوە، حەشدی شەعبی رایگەیاندووە: تاوەکو ئێستا
ئاماری وردیان لەبەردەستدا نییە و دواتر بە رەسمی رایدەگەیەنن، ميديا عيراقييەکان
ئاشکرایان کرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 چەکدار کوژراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

