ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
کوردستان 01:45 PM - 2026-07-28
ئاسیاسێڵ
خەلاتەکان
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی له خه‌ڵاته‌كانی Stevie® 2026 بۆ
باشترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌ده‌ستهێنا، له‌نێویاندا دوو خه‌ڵاتی زێڕین.
دانپێدانانێكی جیهانی بۆ LAILA و CEI و
ئیكۆسیسته‌می تۆڕی ژیریی ده‌ستكردی "فول ستاك full-stack"ـی
ئاسیاسێڵ كه به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره ده‌هێنێته ئاراوه له كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیای
عێراق.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشه‌نگی دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی
دیجیتاڵی له عێراق، پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵاته‌كانی ®Stevie بۆ
ساڵی 2026 بۆ نایابی ته‌كنه‌لۆژیی به‌ده‌ستهێنا، له‌نێویاندا دوو خه‌ڵاتی زێڕین،
دوو خه‌ڵاتی زیوی و یه‌ك خه‌ڵاتی برۆنزیی ®Stevie له سه‌رانسه‌ری
به‌شه‌كانی ژیریی ده‌ستكرددا.
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پێنج خه‌ڵاته دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی
ئاسیاسێڵه له خزمه‌تگوزاریی به‌شداربووانی پاڵپشتیكراو به ژیریی ده‌ستكرد و
ژیریی ئه‌زموونی كڕیار و باشتركردنی تۆڕ و په‌ره‌پێدانی ئیكۆسیستهمێكی یه‌كگرتووی
ژیریی ده‌ستكرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان. به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌نجامه، داهێنانه‌كانی
ئاسیاسێڵ كه له عێراق په‌ره‌ی پێدراوه ده‌باته ئاستی چاره‌سه‌ره ته‌كنه‌لۆژییه
پێشه‌نگه‌كانی دامه‌زراوه جیهانییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن.
خه‌ڵاتی زێڕینی ®Stevie له به‌شی "پێشكه‌وتنی
ته‌كنه‌لۆژیای ساڵ - ژیری ده‌ستكرد - پیشه‌سازییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی به‌شداربووان" بۆ
رێزلێنان بوو له LAILA یاریده‌ده‌ری ژیریی ده‌ستكردی ئاسیاسێڵ بۆ خستنه‌ڕووی
یه‌كه‌مین مۆدێلی پێشه‌نگی خزمه‌تگوزاریی ژیریی ده‌ستكردی تایبه‌ت به به‌شداربووان. LAILA له
تشرینی دووه‌می ساڵی 2024ـه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م یاریده‌ده‌ری ژیریی ده‌ستكردیی تایبه‌ت
به به‌شداربووان له عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و ملیۆنان په‌یوه‌ندی و
داواكاری به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزی جێبه‌جێكردووه، ڕێژه‌ی
76%ـی پرسیاره‌كانی له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی وه‌ڵامداوه‌ته‌وه،
له هه‌مان كاتدا ڕه‌زامه‌ندی به‌شداربووان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كه له ئاستێكی به‌رزدا
بوو. داوه‌رانی كێبڕكێكه كاندیدكردنهكهیان به "ناوازه" ناوبرد
و ئاماژه‌یان دا، كه "ئه‌م ئه‌داكردنی جیهانییه كه له
بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا به‌ده‌ستهاتووه" هه‌روه‌ها LAILA ـیان
به "نموونه‌یه‌كی
باڵا وه‌سف كرد كه چۆن ژیریی ده‌ستكرد ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی مانادار، پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندییه‌كان دووباره پێناسه بكاته‌وه".
ئاسیاسێڵ خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی زێڕینی ®Stevieـی له
به‌شی "داهێنانی
ته‌كنیكی ساڵ - ژیریی ده‌ستكرد - پیشه‌سازییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی به‌شداربووان" وه‌رگرت،
بۆ +CEI، كه سیسته‌مێكی پاڵپشتیكراوه به ژیریی ده‌ستكرد
و ڕۆژانه ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووانی ده‌پێوێت كه
له 20 ملیۆن زیاترن. به ڕێنمایی +CEI، باشتركردنی تۆڕه‌كه نمره‌ی كواڵیتیی گشتی
ئاسیاسێڵی به‌رزكرده‌وه و ڕۆژانه سكاڵای به‌شداربووانی كه‌مكردۆته‌وه. لیژنه‌ی
دادوه‌ری ئه‌مه‌یان به "یه‌كێك له به‌هێزترین پاڵێوراوان له
پۆلی ژیریی ده‌ستكرد په‌سه‌ند كرد"، كه قوڵایی ته‌كنیكی و كاریگه‌ریی كاركردنی
پێوانه‌كراو و جێبه‌جێكردنی به‌رفراوانی له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیا پێكهوهگرێداوه" هه‌روه‌ها
ستایشیی خۆیان ده‌ربڕی بۆ "به‌كارهێنانی زیره‌كانه‌ی ژیریی ده‌ستكرد
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان پێوه‌ره‌كانی تۆڕ و ئه‌زموونی به‌شداربووان".
هاوكات LAILA دوو خه‌ڵاتی زیوی ®Stevieـی به‌ده‌ستهێنا،
یه‌كه‌میان وه‌ك یه‌كه‌م یاریده‌ده‌ری ژیریی ده‌ستكردی تایبه‌ت به به‌شداربووان
له عێراق كه به سێ زمان له ڕێی یه‌ك ڕووكاری گفتوگۆوه خزمه‌ت به كڕیاران
ده‌كات، دووه‌میان بۆ ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری پێشكه‌وتوو كه ده‌یبه‌ستێته‌وه به
سیسته‌می ڕاسته‌وخۆی ئاسیاسێڵه‌وه. لیژنه دادوه‌رییه‌كه ئه‌مه‌یان به "ده‌ستكه‌وتێكی
جیهانی" ناو بردووه كه "زۆر زیاتر له توانای جێبه‌جێكردنی chatbotـی
ئاسایی تێده‌په‌ڕێت"، یه‌كێك له داوه‌ران ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌نجامانه
بۆچوونی خۆی به‌م شێوه‌یه‌و نوسیووه: "پێویسته تۆڕه‌كانی تر زۆر له
نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكه‌ن و لێوه‌ی فێرببن".
به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی برۆنزی ®Stevieـی له
به‌شی "كۆمپانیای
ساڵ - ژیریی ده‌ستكرد" بۆ دروستكردنی یه‌كه‌مین ئیكۆسیسته‌می
په‌یوه‌ندییه‌كانی ژیریی ده‌ستكردی فول ستاك له عێراق، خه‌ڵاته‌كانی ئاسیاسێڵ ته‌واوبوو.
كه خزمه‌تگوزاریی به‌شداربووان و بهگهڕخستنهكانی تۆڕ و شیكاریی پێشبینیكراو
ده‌گرێته‌وه. داوه‌ران وتیان: كه ئیكۆسیستهمهكه "پێوه‌رێكی
نێوده‌وڵه‌تی ناوازه داده‌نێت بۆ داهێنان له بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا".
عامر سوناع، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له
لێدوانێكیدا له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ڕایگه‌یاند:"ئه‌م
پێنج خه‌ڵاته، كه دوو خه‌ڵاتیان سه‌ره‌كییان ئاڵتوونی ®Stevieین، ته‌نها
ڕێزلێنانێك نین بۆ ئاسیاسێڵ، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هره‌مه‌نده
عێراقییه‌كان ده‌توانن چاره‌سه‌رییه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد دروست بكه‌ن كه نه‌ك ته‌نها
له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كاندا بگونجێت، به‌ڵكو پێشییان بده‌نه‌وه له ژینگه‌یه‌كی
كاركردندا كه داواكارییه‌كان زیاتر ده‌بێت. ئێمه نیشانمان داوه كه داهێنان ته‌نها
هاورده ناكرێت بۆ عێراق، به‌ڵكو لێره له دایك ده‌بن."
ماگی میله‌ر، سه‌رۆكی خه‌ڵاته‌كانی ®Stevie ڕایگه‌یاند: "ئێمه
پیرۆزبایی له هه‌موو براوه‌كان ده‌كه‌ین له سێیه‌مین مه‌راسیمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ®Stevie بۆ
نایابی ته‌كنه‌لۆژی، بۆ ده‌ستكه‌وته نایابه‌كانیان، هه‌روه‌ها داهێنانه‌كانیان
یارمه‌تیده‌رن له داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی ته‌كنه‌لۆژی له ته‌واوی پیشه‌سازییه‌كه‌دا
و ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی ئاهه‌نگگێڕان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان
ده‌كه‌ین له 28ـی تشرینی یه‌كه‌مدا."
زیاتر له 180 كه‌سی پرۆفێشناڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شدارییان
له پرۆسه‌ی داوهرییهكهدا كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی براوه‌كانی ئه‌مساڵ، ده‌رئه‌نجام
ڕێز له براوه‌كان ده‌گیرێت له مه‌راسیمێكی خه‌ڵاتكردندا له به‌رواری 28ـی
تشرینی یه‌كه‌می 2026 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كه پێكه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كانیان"
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پێنج خه‌ڵاته، ئاسیاسێڵی برده ڕیزی پێشه‌نگانی
ته‌كنه‌لۆژیی جیهان "ئه‌مه‌ش له نێو كێبڕكێیه‌كی توندی
جیهانی، به به‌شداربوونی كۆمپانیاكانی زیاتر له 30 وڵات، له‌نێویاندا كۆمپانیا
پێشه‌نگه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیی جیهانی" هه‌روه‌ها دووپاتكردنه‌وه‌ی توانای
عێراقه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆژیی پێشكه‌وتوو كه كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌كات.
ئاسیاسێڵ به‌رده‌وامه له پێشخستنی ستراتیژی ئامانجدار و گه‌وره، له‌وانه‌ش
ئاماده‌یی ته‌واو بۆ خستنه‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌كانی G5 پاش به‌ده‌ستهێنانی
ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه و فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له
پلاتفۆرمه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد و ژێرخانی دیجیتاڵی كه ده‌بێته هۆی بنیاتنانی
داهاتوویه‌كی دیجیتاڵی گه‌شاوه‌تر بۆ عێراق و ناوچه‌كه.
ده‌رباره‌ی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "كۆمانده‌كاته‌وه"،
دابینكاری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزارییه
دیجیتاڵییه‌كانه له عێراق و ژماره‌ی بهشدرابووانی زیاتر له 20 ملیۆنه.
ئاسیاسێڵ وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی مۆبایل ناسێنراوه له عێراق و
یه‌كه‌مین كۆمپانیاشه تۆڕه‌كه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ
خزمه‌تگوزارییه‌كانی +G4 به كواڵیتییه‌كی به‌رز له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی
عێراق دابینده‌كات و تۆڕهكهشی زیاتر 99.06٪ ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تۆڕه‌كه‌ی ببێته به‌ربڵاوترین تۆڕی مۆبایل به
فراوانترین ڕووماڵه‌وه له نێو كۆمپانیاكانی تری په‌یوه‌ندی له عێراق. ئاسیاسێڵ
شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه له كانونی دووه‌می 2015 ــه‌وه باشترین دابینكاری
خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته كه باشترین تۆڕی په‌یوه‌ندی به به‌رزترین كواڵیتی له
عێراق دابینده‌كات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسیاسێڵ، به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان:
[email protected]
زانیاریی زیاتر: www.asiacell.com
ده‌رباره‌ی خه‌ڵاته‌كانی Stevie®
خه‌ڵاتی Stevie® كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌ك
خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی بازرگانی جیهان ناسراوه، نازناوی Stevies یان
لێنراوه، كه له وشه‌ی یۆنانی stephanos وه‌رگیراوه، به واتای "تاجدار". خه‌ڵاتی
ستیڤی له ڕێگه‌ی نۆ به‌رنامه‌وه ده‌به‌خشرێت. خه‌ڵاتی ستیڤی ساڵانه زیاتر له
12 هه‌زار كاندید له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی زیاتر له 70 وڵاته‌وه وه‌رده‌گرێت.
ستیڤیهكان به ڕێزگرتن له ڕێكخراوه‌كان به هه‌موو جۆر و قه‌باره‌كان و ئه‌و
كه‌سانه‌ی له پشتیانه‌وه‌ن، ئه‌دای نایاب ده‌ناسێنن له شوێنی كاردا له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا. زیاتر بزانه ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی ستیڤی له www.StevieAwards.com
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

