بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی 1500 کیسی خوێنی فلتەردار بۆ توشبوانی تالاسیمیا دابین کرا
کوردستان 07:29 PM - 2026-07-24
تایبەت
د. بڕیار رەشید لەوەزارەتی تەندروستی هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدات
بە
هەوڵی د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی،
کێشەی کەمی کیسی خوێنی فلتەردار لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەرکرا و هەزار و
500 کیس بۆ توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا دابین کرا.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی ،لە بارەی هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی خوێن رایگەیاند:پاش ئەوەی لەلایەن کۆچەر
کریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، ئاگادار کراینەوە کە کیسی خوێنی
فلتەردار لە ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی نەماوە و نەخۆشانی تالاسیمیا لە
بارودۆخێکی دژواردان، دەستبەجێ لە بەغدا بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە دەستپێکرد و
هەوڵەکانمان چڕ کردەوە.
دەشڵێت: دوای هەوڵەکانمان، توانیمان رۆژی 21ی7ی2026، رەزامەندی
وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی وەربگرین، بە دابین کردنی هەزار و 500 بوتڵ خوێن و
ناردنی بۆ سلێمانی.
هەر لەو بارەیەوە، کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بە PUKMEDIA ی ڕاگەیاند:
جگە لەو پشکەی لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بۆ سلێمانی تەرخان دەکرێت،
پێداویستییەکانمان زۆر زیاتربوون و کێشەی جددیمان بۆ دروستببوو، بۆیە بەپێویستمان
زانی ڕاستەوخۆ پەنا ببەینە بەر وەزارەتی تەندروستی عیراق و لەڕێگەی نوسراوی
کۆمەڵەکەوە و بەسوپاسەوە بە هەوڵەکانی د.بڕیار ڕەشید توانیمان ئەم بڕە بەپەلەیە
دابین بکەین.
سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی
بەدواداچوونەکانیان بۆ چارەسەری ڕیشەیی بەردەوام دەبێت داواکارییەکانمان تەنها ئەم
کیسانە نییە، بەڵکو بڕیارە کار لەسەر داواکارییە پزیشکییەکانی تریشمان بکرێت و
تەنانەت لە بەرنامەماندادایە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکەین، تاوەکو
چارەسەری کۆتایی بۆ تەواوی گرفتە تەندروستییەکانی تووشبووان دەستەبەر بکەین
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سلێمانی هەزار و 387 توشبووی نەخۆشی تاڵاسیما هەیە
و ماوەی سێ مانگە رووبەڕووی کێشەی کیسی خوێنی فلتەردار بوونەتەوە،ئەمەش مەترسی
لەسەر ژیان و تەندروستی توشبووانی تالاسیما دروست کردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

