نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18
میدیاکان
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
بەهۆی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران، مەترسی لەسەر بازاڕی وزە
دروست بووە و بەهۆیەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ سەروی 88 دۆلار بەرزبووە،
بەمەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکەی بەرێژەی %16 بەرزبووەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی برێنت، سێ دۆلار و 87 سەنتی دیکە و بەرێژەی 4.59% بەرزبووە و نرخەکەی
گەیشتە 88 دۆلار و 10 سەنت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس سێ
دۆلار و 54 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جەنگی ئەمریکا و ئێران، لە هەفتەی رابردووەوە
دەستی پێکردووەتەوە، بەمەش کۆتایی بەو ئاگربەستە هێنرا کە لە سویسرا ئیمزایان کردبوو،
بەمەش جارێکی دیکە گەروی هورمز داخرایەوە و ترسی ئەوەش هەیە، حوسییەکانی یەمەن
گەروی بابولمەندەب لە دەریای سور دابخەن، بۆیە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەک لە
ماوەی ئەو هەفتەیەدا، بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

