تاکەر کارڵسن لە پارتی کۆماری جیابووەوە و پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت
جیهان 11:21 AM - 2026-07-03
thehill
تاکەر کارڵسن
تاکەر کارڵسن، رۆژنامەنووس
و شرۆڤەکاری ناوداری ئەمریکی، جیابوونەوەی خۆی لە پارتی کۆماری رایگەیاند و ئاشکراى
کرد، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە سیستمی دوو پارتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکادا بەمزووانە پارتێکی سیاسیی نوێ دادەمەزرێنێت.
کارڵسن کە بە یەکێک لە دەنگە سەرەکی و
کاریگەرەکانی راستڕەوی ئەمریکا دادەنرێت، پارتی کۆماری و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی بە
"خیانەتکردن لە وڵات و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل"
تۆمەتبار کرد، هۆکاری سەرەکی بڕیارەکانیشى گەڕاندەوە بۆ ناڕەزایەتییەکانی بەرامبەر
بە هەڵوێستی واشنتۆن لە جەنگی ئێراندا، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، دیموکراتەکانیش
دەستیان لەم جەنگە زیانبەخشانەدا هەیە و لە ئێستادا هیچ کام لەو دوو پارتە
نوێنەرایەتیی راستەقینەی گەلی ئەمریکا ناکەن.
کارڵسن لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا جەختی
لەوە کردەوە، ئەو واقیعەی ئێستا لە ئەمریکادا هەیە دیموکراسی نییە، بەڵکو سیستمێکی
تاک حزبییە کە خۆی وەک دیموکراسی نمایش دەکات، روونیشی کردەوە، ئەولەویەتی ئەو
پارتە نوێیەى دایدەمەزرێنێت کارکردن دەبێت لەسەر پرسە راستەقینەکانی وەک راگرتنی
جەنگەکان و چۆنیەتی دابینکردنی بودجە، تێیدا پێویستە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
بخرێنە پێشەوە نەک شەڕکردن بۆ ئیسرائیل یان هەر وڵاتێکی دیکە.
هەرچەندە کارڵسن
تا ئێستا ناو و کاتی رەسمیی راگەیاندنی پارتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چاودێران
پێشبینی دەکەن دروستکردنى ئەم پارتە ببێتە پێگەیەکی بەهێز بۆ بەشداریکردنی ناوبراو
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2028 و بەهۆی ناوبانگ و جەماوەرە
بەرفراوانەکەیەوە، چاوەڕوان دەکرێت دەنگێکی زۆر بەدەستبهێنێت، بەتایبەت کە
پەرەسەندنی جەنگی ئێران و سیاسەتەکانی ئەمدواییەی ئیدارەی ئەمریکا، ناڕەزایەتییەکی
قووڵی لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

