سایلۆی گەرمیان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دەستپێکرد
کوردستان 08:19 PM - 2026-06-13
PUKMEDIA
گەنم
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان دەستیپێکرد
و جوتیاران نیگەرانن، چونکە داوای زیادکردنی ئەو رێژە گەنمە دەکەن کە لێیان
وەردەگیرێت.
لە ئەمڕۆوە شەممە 13ى6ى2026 پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان دەستیپێکرد و بۆماوەی
چل رۆژ سایلۆکە بەڕووی جووتیاراندا کراوە دەبێت.
جوتیارێکیش لە گەرمیان بە PUKMEDIA راگەیاند: ئێمە وەکو جووتیارانی ناوچەکە رازین لە چۆنیەتی
دەستپێکردنی پرۆسەکە، بەڵام لە چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمەکە نیگەرانین، چونکە
دوای زیادکردنی ئەو رێژەیە دەکەین کە لێمان وەردەگیرێت، لەبەرئەوەى لە تۆنێکدا
تەنها 90 کیلۆمان لێوەردەگیرێت، ئەمە لەکاتێکدایە لە ناوچەکانی دیکەى
عیراق بۆهەرتۆنێک 900 کیلۆ وەردەگیرێت.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: بڕی ئەو پارەیەی کە ساڵی پار بۆمان دابینکرابوو، 30 ملیار دیناربوو، لەو رێژەیەش بە پێنج قۆناغ
12 ملیاری دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا 18 ملیاری جووتیاران لە ئەستۆی سایلۆی
گەرمیان ماوەتەوە.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەو بڕە
گەنمەی کە ئەمساڵ دیاریکراوە لە هەرێمى کوردستان وەربگیرێت، بریتییە لە 290هەزار
تۆن.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عیراق سایلۆی گەرمیان توانای
وەرگرتنی 40 هەزار تۆنی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

