جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
کۆبوونەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی6ی2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازییکرد لە کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر.
لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیری لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەرز نرخاند، هەروەها ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە وڵاتەکەی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانی کردووە، بە گرنگ و کاریگەر لە قەڵەم دا، بە تایبەتی لە جەنگی رووبەڕوبوونەوەی داعشدا.
لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

