ئه‌مریكا و ئێران مه‌رجی قورسیان بۆ كۆتاییهێنانی جه‌نگ هه‌یه
جیهان 03:28 PM - 2026-05-17
الا‌یام
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
بۆ كۆتایی هاتنی هه‌میشه‌یی جه‌نگ و به‌ره‌و پێشچوونی دانوستانه‌كان، ئه‌مریكا 5 مه‌رجی سه‌ره‌كی و ئێرانیش 10 مه‌رجی هه‌یه، كه به‌شێكیان هێڵی سوورن، به‌ڵام ئه‌مریكا به ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی، پێنج مه‌رجی سه‌ره‌كی ئاشكرا كرد كه ئه‌مریكا له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ پێشنیازی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران دایناون، كه واشنتۆن مه‌رجی داناوه هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك به ئێران نه‌درێت، هاوكات له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی نزیكه‌ی 400 كیلۆگرام له یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی كاركردنی ته‌نها یه‌ك كۆمه‌ڵه له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها نه‌دانی ته‌نانه‌ت 25% ی داراییه بلۆككراوه‌كانی ئێران، دوو مه‌رجی دیكه‌ی ئه‌مریكان.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، واشنتۆن مه‌رجی ئه‌وه‌شی داناوه كه راگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م به‌ره‌كاندا ببه‌سترێته‌وه به ره‌وتی دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌ستیارترین به‌نده‌كانی ناو پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا لێی ده‌ڕوانرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د ساڵح جۆكار، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاندوه: له‌م ماوه‌یه‌دا پێشنیازی زۆر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئێران له وه‌ڵامدا جه‌ختی له مه‌رجه‌كانی پێشووی خۆی كردووه‌ته‌وه و 10 مه‌رجه‌كه‌ی ڕێبه‌ری وه‌ك هێڵی سوور داناوه بۆ هه‌ر دانوستانێك.
مه‌رجه‌كانی ئێران، خۆی لهكۆنترۆڵكردن و ئیداره‌دانی گه‌رووی هورمز به هه‌ماهه‌نگیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، كۆتایی هاتنی جه‌نگ له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو زیانه‌كانی جه‌نگ، ئه‌مه جگه له‌هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر تاران و پێدانی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئازادكردنی ته‌واوی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده جۆكار، باسی له سێ خاڵهكی دیكه‌ی مه‌رجه‌كانی ڕێبه‌ری وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر لێپرسراوانی ئێران باسیان له گره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگ و پاراستنی به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی ڕسومات له‌و كه‌شتییانه‌ی به گه‌رووی هوورمزدا تێده‌په‌رن كردبوو، كه ئه‌و مه‌رجانه به‌هێڵی سووری ڕێبه‌ر له دانوستانه‌كان داده‌نرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

