دەنگدان بە کابینەکەی زەیدی دواخرا
عیراق 12:04 PM - 2026-05-12
PUKMEDIA
عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ 12ی5ی2026،
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق کۆببیتەوە و
دەنگی پێبدات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، بڕیاردەری فراکسیۆنی
یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: ئەگەر لە دوو رۆژی داهاتوودا دەنگ بە
کابینەی حکومەت نەدرێت، ئەوە پرۆسەکە دەکەوێتە دوای جەژن.
سروە محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هەرچەندە چاوەڕوان بووین،
ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پرسی دەنگدان بە کابینەی نوێی
حکومەتی عیراق، بخرێتە کارنامەی دانیشتنەوە، بەڵام دانیشتنەکە ئەمڕۆ ئەنجام نادرێت
و دواخرا.
راشیگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لە 3ی5وە ئەنجومەنی نوێنەران
دەکەوتە پشووی یاسا دانانەوە، بەڵام لە پێناو دەنگدان بە کابینەی حکومەتی نوێی
عیراق، مانگێگ کارکردنی ئەنجومەنەکە درێژکرایەوە، بەڵام لەئەگەری دەنگنەدان بە
کابینەکە لەو وادەیەدا، بەدڵنیاییەوە دانیشتنەکە دەکەوێتە، دوای پشووەکانی جەژنی
قوربان و پشووی ئەنجومەنەکەوە.
سەبارەت بە پڕنەکردنەوەی سەرجەم پۆستە وەزارییەکان، بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بەپێی دەستور، دەتوانرێت
بەشێکی کەمی پۆستە وەزارییەکان پڕ نەکرێنەوە و لەکاتێکی دیکەدا، دەنگ بەو پۆستە
وەزارییانە بدرێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە بەشێک لە وەزارەتە ئەمنییەکان مشتومڕیان
لەسەرە، بەڵام دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە سەرۆکوەزیرانی نوێ و بەشێکی زۆری
کابینەکەی بدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی دەستور، لەدوای راسپاردنی سەرۆکوەزیران بۆ
پێکهێنانی حکومەت، ماوەی مانگێک دەدرێتە کەسی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی کابینەکەی،هەروەها
رۆژی 27ی 4ی
2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپارد، بۆیە لە ئێستادا نیوەی کاتەکەی رۆیشتووە و 16 رۆژی لەبەردەمدا ماوە بۆ
پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

