تەندروستیی عیراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 4 کەس بە تای خوینبەربوون گیانیان لەدەستداوە
عیراق 10:26 PM - 2026-05-11
PUKMEDIA
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون
وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆمارکردنی 15 تووشبووی نوێ و حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت، ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە 4 کەس بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە، هاوکات داواکارییەکیش ئاڕاستەی کاسبکاران و هاووڵاتیان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی5ی2026سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، تۆمارکردنی 15 تووشبووی نوێ و حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی بە تایی خوێنبەربوون راگەیاند، هاوکات ئاماری کۆی گشتی ئەمساڵی راگەیاند ئاماژەی بەوەکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 48 تووشبوونی پشتڕاستکراوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبوون.
هاوکات، لەڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق هۆکارە راستەوخۆکانی نەخۆشییەکە و نیشانەکانی بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەری ناو نەخۆشخانە دەبێتە هۆی چاکبوونەوە، پێویستیشە گۆشتفرۆشان و ئاژەڵداران جلوبەرگی پارێزەر، دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن و گۆشت لە پلەی گەرمی نزمدا و لەناو فرێزەردا هەڵبگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

