لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەوار گەرمیانی_دا
کوردستان 09:16 AM - 2026-04-28
PUKMEDIA/ ئەرشیف
شەهید هەوار گەرمیانی و هاوڕێکانی
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 28ی4ی1988 کە دەکاتە (38) ساڵ لەمەوبەر شەهیدی فەرماندە (هەوار گەرمیانی) گیانی پاکی بەنیشتمان بەخشی.
ژیاننامەی شەھید:
حیسام عەبدوڵا محمد لە ساڵی 1958 لە گوندی خەیاڵی سەربە ناحیەی قورەتوو قەزای خانەقین لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر چاوی بە ژیان ھەڵھێناوە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خانەقین تەواوکردووە ، ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە .
لەڕێکخراوی سلێمانی، ساڵی 1983 چەکی شەرەف کوردایەتی کردووەتە شان، لە تیپی 51ی گەرمیان، لەبەر ئازایەتی و جوامێری ساڵی 1984 کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە، تا ساڵی 1987، دواتر گوازاوەتەوە بۆ تیپی 53ی شێروانە و کراوە بە لێپرسراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوچەی زەنگابات، بەشداری زۆربەی داستان و شەڕەکانی کردووە لەوانە(شەڕی قەیوان ماوەت،داستانی دابان ھەلاج، داستانی ڕزگاری، زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپی 51 گەرمیان و 53ی شێروانە ، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 3 جار بریندارکراوە .
لە شەڕی ئەنفالی یەک لە کۆتایی مانگی 2ی1988بە فەرمانی شەھید حمەڕەش کراوە بە فەرماندەی کەرتی 5ی حەمرین ، رۆڵێکی بێ وێنە و کەمەر شکێنی ھەبوو لەڕووبەروبونەوەی ھێزەکانی سوپای داگیرکەری بەعس، بە داخەوە لە بەرواری 28ی4ی1988 پاش شەڕەکانی قۆناعی ئەنفالی یەک و دوو سێ و ئەو گورزە بەھێزەی کەلەسەر دەستی فەرماندە شەھید ھاوار و ھەڤاڵەکانی لە گوندی زێڕینی گەرمیان لە سوپای بەعس کەوت، دەزگای هەواڵگری عەسکەری بە ھاوکاری و پیلانی ئەمنی گشتی بە چاودێری راستەوخۆی حاجی عەبد بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێن و حەوانەوەی، سەر لە ئێوارەی28ی4بە سێ مەفرەزەی تایبەتی جاش و سرییەکی قوات خاصە و بە چاو چەند جاشێکی بە ناو پێشمەرگەی ناو شۆڕش لە گوندی نازێیەکان گەمارۆی دەدەن کە دوو پێشمەرگەی لەگەڵ بووە ، پاش شەڕێکی سەخت و دواتر کە فیشەکیان پێ نامێنێت ھاوار گەرمیانی ھەڤاڵەکانی شەھید دەکرێن، هاوکات دوو شەھیدی تر بە ناوەکانی کەریم کۆمەنیست و نورەدین عەبدوڵڵا، دوای شەھید کردنیان تەرمەکانیان سەرەونگوم دەکرێت و تا ئێستاش کەس نازانێت لە کوێ نێژراون، ئەو سێ مەفرەزەیەش کە ھەستان بە ئەنجامدانی ئەو کارە ھەر یەکەیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت و 50 ھەزار دیناری سویسرییان لەلایەن حاجی عەبد بەڕێوەبەری ئەمنی گشتییەوە وەک خەڵات پێدرا .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

