نرخی بەرمیلێک نەوت 103 دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 10:07 AM - 2026-04-23
PUKMEDIA
نرخی نەوت لە جیهان
نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کردوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و 33 سەنت و نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 93 دۆلار و 52 سەنت بەرزبووەوە.
ئەم
بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان واشنتۆن و تاران
گەیشتوونەتە بنبەست و گەرووی هورمز بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی لەلایەن
ئێرانەوە، بە داخراوی ماوەتەوە.
ئێران لابردنی
گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەرج دادەنێت و لە
بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز
دەکات پێش هەر رێککەوتنێک.
داخستنی گەرووی
هورمز یەکێکە لە مەترسیدارترین سیناریۆکان بۆ ئابووری جیهان، چونکە ئەم گەرووە
گرنگترین شاڕەگی گواستنەوەی وزەیە لە جیهاندا،کە نزیکەی 20٪ بۆ 30٪ی نەوتی جیهان لەم گەرووەوە تێدەپەڕێت و بە داخستنی کەمبوونەوەی
دەستبەجێی نەوت لە بازاڕەکاندا روودەدات، هاوکاتشارەزایان
پێشبینی دەکەن لە ئەگەری داخستنی تەواوەتی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ئاستی 150 دۆلار ببەزێنێت و تەنانەت بگاتە 200 دۆلار، ئەمەش دەبێتە هۆی شۆکێکی گەورە بۆ
پیشەسازی جیهان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

