دووبارە نرخی بەرمیلێك نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 06:51 PM - 2026-04-22
ميدياكان
نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە22ی4ی2026 جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازڕەكانی جیهان بەرزبووەوەو گەیشتە 101 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ بە 98 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی-ش گەیشتە 92 دۆلار و 22 سەنت، بەمەش نرخەكەی زیاتر لە 2.5% بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بە 89 دۆلار و 67 سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی 3% هاوكاتە لەگەڵ راپۆرتەكانی پەیوەندیدار بە دابەزینی لەناكاوی داهاتی سووتەمەنی گەنجینەكانی ئەمریكا.
هەروەها داخستنەوەی گەروی هورمزیش، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیەو نرخی بەرمیلێك نەوتی گەیاندەوە سەرووی 100 دۆلار و چاوەڕوانیشدەكرێت بەهۆی داخستنی گەروەكەو پەككەوتنی دانووستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران نرخی نەوت بەرزتر ببێتەوە، كە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی هەر بەرمیلێك 12 دۆلار بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

