ئەمریكا، ئیسرائیل و لوبنان جەخت لە یەكپارچەیی لوبنان دەكەنەوە
جیهان 11:34 AM - 2026-04-15
LBCI Lebanon English
ئاڵاى ئەمریكا، ئیسرائیل و لوبنان
ئەمریكا و ئیسرائیل
و لوبنان لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەخت لە یەكپارچەیی لوبنان دەكەنەوە و پێشنیازیش
دەكرێت رێككەوتنێكی ئاشتی بە چاودێری ئەمریكا ئیمزا بكرێت.
نەدا حەمادە، باڵیۆزی
لوبنان لە ئەمریكا و یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بە نێوەندگیری
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن كۆبوونەوە و دواتر راگەیەنراوێكی
هاوبەشی سێ قۆڵییان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر سێ وڵات جەخت لە یەكپارچەیی
خاك و سەروەری لوبنان دەكەنەوە و ئیسرائیلیش پابەند دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ
حكومەتی لوبنان بۆ چەكداماڵینی حزبوڵا.
هاوكات، لوبنان
داوای كردووە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكان، ئیسرائیل
ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهێز
بكات.
لەلایەكی تریشەوە،
ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ لوبنان دەربڕیوە بۆ كۆتاییهێنان بە هەژموونی ئێران، گەڕاندنەوەی
چەك بۆ دەستی دەوڵەت، داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گروپە چەكدارەكان لە
لوبنان.
باس لەوش كراوە،
پێویستە هەر رێككەوتنێكی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەژێر چاودێری ئەمریكا
بكرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری لێ بكەوێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

