شێخ جەعفەر:هیوادارم گفتوگۆکان کلیلی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق بن
کوردستان 11:37 AM - 2026-04-09
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، لە یادى 23 ساڵەى ڕوخانی
حوكمی دیكتاتۆریی سەدام و کۆتایى هاتنى 35 ساڵ دەسەڵاتی رژێمی بەعس،
پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هیوادارم پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێم لەسەر بنەمای کاری هاوبەش
برەوی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ، هەروەها حکومەتی عیراق لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە
لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوری و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستاندا بکات و گفتوگۆکانی
لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات بە کلیلی چارەسەر بۆ کۆی ئەو کێشانەی کە بە هەڵپەسێردراوی
ماونەتەوە.
دەقى پەیامەکە:
پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی روخانی ڕژێمی
بەعسی دیکتاتۆردا
ئەمڕۆ بیست و سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر روخانی
رژێمی دیکتاتۆری لە عێراقدا، ئەو رژێمەی کە تەنها جەنگ و ماڵوێرانی کردبووە دەستکەوت
بۆ گەلەکەی، حوکمی رژێمی بەعس لە عێراقدا لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمان
بە سەرکردایەتی ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لەژێر ناوی (پرۆسەی ئازادکردنی
عێراق) کۆتایی پێهات، کە نەهامەتی و خوێنڕشتنی کردبووە ناسنامە بۆ نەتەوەی کورد.
پێویست بوو عێراق لە دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆر
ببێت بە نمونەیەکی جوانی دیموکراسی و گەشەسەندوو لە گشت کایەکانی ژیان و حوکمڕانی
لە ناوچەکەدا، بەڵام بەداخەوە دوای بیست و سێ ساڵ لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق،
ململانێ سیاسی و مهزههبی و نهتهوهییهكان، عێراقی زیاتر بەرەو پەرتەوازەیی و
حوکمی تاکڕەوی برد، هەر ئەمانەش وایانکرد کە بارودۆخی ناوچەکە لە ڕووی پێشهاتە سیاسی،
ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە نەگات بە کەنارێکی ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران
بۆ هاوڵاتییان.
هیوادارم پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لەسەر
بنەمای کاری هاوبەش برەوی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ، هەروەها حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی
دەستووردا مامەڵە لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوری و مافە دەستوورییەکانی گەلی
کوردستاندا بکات و گفتووگۆکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات بە کلیلی چارەسەر بۆ کۆی
ئەو کێشانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٩
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

