مۆنۆمێنتی ئەنفال لەناحيەی نەوجولی گەرمیان كرايەوە
کوردستان 03:42 PM - 2026-04-07
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی ئەنفال لە ناحیەی نەوجولی گەرمیان
بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان و خەڵکی دەڤەرەکە، رۆژی ٢٠٢٦/٤/٧ مۆنۆمێنتی ئەنفال لە ناحیەی نەوجولی گەرمیان کرایەوە.
مۆنۆمێنتەکە بە دیزاینێکی شایستە لەسەر دوو دۆنم زەوی پرۆژەکە ئەنجام دراوەو لە مەراسیمەکەدا کە رێکخراوەکانی بواری ئەنفال و کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوان رێکیانخستبوو، سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتیان کرد بۆ هاوکاریکردنی دروستکردنی پرۆژەکە.
رێزلێنانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی دەڤەری داویە پێشکەشی سالار مەحمود کرا و چەندین وتارو پەخشانە شیعر پێشکەش کراو تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەکە دانرا.
مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێچووی دروستکردنی پرۆژەکەی دابین کردوە.
ئەنفال تاوانێکی نێودەوڵەتییەو جینۆسایدە، لەساڵی ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەهەشت قۆناغ ئەنجام دراوە. ١٨٢٠٠٠ سەدو هەشتاو دوو هەزار کەس لە ژن و مناڵ و پیرو گەنج بونە قوربانی و زیاتر لە ٤٥٠٠ گوند روخێنران و ژێرخانی ئابوری و مرۆیی کوردستان وێران کرا.
لە قۆناغی سێی شاڵاوی ئەنفال ناوچەی گەرمیانی گرتەوەو بەهەزاران کەس بونە قوربانی و سەدان گوند روخێنران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

