فراکسیۆنى یەکێتى: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی خێراین بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان
کوردستان 08:42 PM - 2026-03-28
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە
و رایگەیاند: بەنیگەرانیەکی
قووڵەوە، چاودێری ئەو هەواڵانە دەکەین، کە باس لە بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەن، داوا لە حکومەتی فیدراڵ و لایەنە
ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بە زووترین کات لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف دەستپێبکەن، بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا تا سزای دادپەروەرانەی
خۆیان وەربگرن.
دەقى
راگەیەندراوەکە:
بەنیگەرانیەکی
قووڵەوە، چاودێری ئەو هەواڵانە دەکەین، کە باس لە بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەن .
ئەم دەستدرێژییە
تەنها هێرش نییە بۆ سەر کەسایەتییەکی نیشتمانی، بەڵکو دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر
ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی
زەقە بۆ هەموو نەریت و یاساکان، و هەوڵێکی بێهودەیە بۆ تێکدانی ئاسایش لە ناوچە
ئارامەکانی "دهۆک".
لە هەمان
کاتدا، ئەمە کارێکی تیرۆریستییە و لە ژێر هیچ پاساوێکدا جێگەی قبوڵکردن نییە، ئامانجی سەرەکییەکەشی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە
لە ناو هاووڵاتیانی سڤیل.
داوا لە حکومەتی
فیدراڵ و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات لێکۆڵینەوەیەکی خێرا
و شەفاف دەستپێبکەن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا
تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٨ـ۳ ـ ۲۰۲٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

