لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان: تەنھا خەڵكانی پسپۆڕ لەمیدیاوە قسە لەسەر جەنگ بكەن
کوردستان 04:44 PM - 2026-03-22
PUKMEDIA
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەم جەنگەدا زۆرترین خەڵك تەماشای میدیا دەكەن، بۆیە رەچاوكردنی باری دەرونی خێزانەكان لە ھەموو كات پێویست ترەو تەنھا خەڵكانی پسپۆڕو شارەزا لە میدیاوە قسە لەسەر جەنگ و شیكار و لێكەوتەكانی بكەن و لەم بارودۆخەدا میدیاكان پرس و را بە پزیشكانی دەرونی بكەن ئەگەر كەناڵەكان راوێژكاری دەرونییان نەبوو.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، كۆمەڵێك رێنمایی خۆپارێزیی لە كاریگەرییەكانی جەنگی دەرونی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەگەڵ ھەموو جەنگەكاندا ھاوكات جەنگێكی شاراوە پیادە دەكرێت، پێی دەوترێت (جەنگی دەرونی)، لەزۆر شوێنی مێژوودا جەنگی دەرونی بووەتە ھۆكاری دۆڕاندن یان بردنەوەی جەنگەكان، چونكە كاریگەرییەكانی ئێجگار روخێنەرو ترسناكن.
راشیگەیاندووە: بۆیە داوا لە وەرگرانی میدیاكانمان (بینەران و بیسەران و خوێنەران و بەكارھێنەرانی سۆشیاڵ میدیا) و لە سەرجەم كەناڵەكانی ھەرێمی كوردستانیش (بینراو بیستراو خوێنراو ئەلكترۆنی) دەكەین، وەك ھاووڵاتی و وەك میدیاكار زۆر بە گرنگییەوە رەچاوی ئەم خاڵانەو ئەم رێنماییانەمان بكەن.. ئەم خاڵانە لە چوارچێوەی راسپاردەكانی سیمپۆزیۆمی ھاوبەشی (تەندروستی دەرونی و رۆڵی میدیا) وەرگیراون، بەدەیان پزیشكی دەرونی و دەرونناس و میدیاكار ئامادەی بوون، كارێكی ھاوبەش بوو لە نێوان كۆمەڵەی پزیشكی دەرونی كوردستان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لقی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكی ئەنجامدرا، پسپۆڕانی دەرونی ئاماژەی ترسناكیان بە رۆڵی جەنگی دەرونی و كاریگەریەكانی میدیای ناوخۆو میدیای بەرانبەر كردوە.. ھیوادارین بە گرنگی و بە وردی بخوێنرێنەوەو پەیڕەو بكرێن، چونكە پێشتر ھیچ شارەزاییەكمان لە جەنگی دەرونی نەبوەو ئێستاش چ ھاووڵاتیان چ میدیاكان خەریكە وەك لایەنێكی جەنگەكە رەفتار بكەین بۆیە ئەم رێنماییانە زۆر بە گرنگ دەزانین:
1/ تەنھا خەڵكانی پسپۆڕو شارەزا لە میدیاوە قسە لەسەر جەنگ و شیكار و لێكەوتەكانی بكەن.
2/ لەم بارودۆخەدا میدیاكان پرس و را بە پزیشكانی دەرونی بكەن ئەگەر كەناڵەكان راوێژكاری دەرونییان نەبوو.
3/ لەم جەنگەدا زۆرترین خەڵك تەماشای میدیا دەكەن، بۆیە رەچاوكردنی باری دەرونی خێزانەكان لە ھەموو كات پێویست ترە.
4/ تۆنی دەنگی بەرزی بێژەرەكان و نەڕەكردن و ھاتوھاوار پێویست ناكات، چونكە ئێمە لایەنی شەڕكەر نین و تەنھا ھەواڵ دەگوازینەوە.
5/ كەمترین گەورەكردن و قەبەكردن بۆ زمانی ھەواڵ و راپۆرتەكان بكرێت و ئاوەڵناوی دێواندن بۆ جۆری چەكەكان بەكار نەھێنن.
6/ بەرپرسیارانە و كەمترین رەفتار لەگەڵ وێنەو وشەو زاراوەی خوێن و بریندار و كوژراو بێسەروشوێن و داروپەردوو تەقاندن و ئەتۆمی و ......ھتد بكەن.
7/ ھەر زانیارییەك لێكەوتەی دەرونی خراپی لێبكەوێتەوە، یان بڵاو نەكرێتەوە یان شێوازی داڕشتنەكەی بخرێتە سەر شێوازی ئاسانكردنەوەی زانیاری.
8/ داوادەكەین كۆمەڵەی پزیشكی دەرونی كوردستان، لەژێر رۆشنایی راسپاردەكانی سیمپۆزیۆمی پێشووماندا، وردبوونەوەی دەرونی و كاریگەریی میدیاكان لە قۆناغی چوار ھەفتەی شەڕدا بۆ شەقام بخاتە روو.
9/ ئەو پەیج و ئەكاونتانەی سەرچاوەو خاوەندارێتییان ئاشكرانین، داواكارین ھاوكارمان بن و رەچاوی باری دەرونی خوێنەرەكانیان بكەن.
10/ ھەموان دەزانین كە ئامانجی جەنگی دەرونی كۆنترۆڵكردنی عەقڵ و بیرو دڵی خەڵك و شكست پێھێنانی لایەنی بەرانبەرە، ئێمەش لە نێوان ھەردوولایەنی شەڕكەرداین، بۆیە پێویستە بە عەقڵ بەرپەرچی ئەم ھێرشە دەروونیانە بكەینەوەو راگرتنی باری دەرونی ھاووڵاتیان لە ئەركە پێشینەو گرنگەكانی میدیای كوردی بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

