ئێران گورزێكی بەهێز لەدەوروبەری كورەی ئەتۆمیی دیمۆنا دەدات
جیهان 09:12 AM - 2026-03-22
ميدياكان
موشەكە نوێیەكانی ئێران
نووسەرێكی عەرەب رایدەگەیەنێت: تەنها چەند سەعاتێك دوای ئەوە ئیسرائیل دەوروبەری وێستگەی نەتەنزی پێكا، ئێران گورزێكی موشەكیی بەهێزی ئاڕاستەی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی دیمۆنا لەئیسرائیل كردو ئەمەش پەیامێكە بۆئەوەی كە ئێران توانای روبەڕوبوونەوەی بەهێزتر بووەو باڵادەستیی موشەكەكانی روون و كاریگەرە.
نووسەرو رۆژنامەنووسی عەرەب مستەفا ئەلسەعید، لەبارەی بەرەوامی هێرشەكانی ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەكتر دەڵێت: موشەكەكانی ئێران دەگەنە هەموو شوێنێكی ناو ئیسرائیل و تەنها رووبەڕووی ژمارەیەكی كەم لەدژە موشەكەكانی جۆری "پاتریۆت" و "ساد" (THAAD) دەبنەوە، بەبێ ئەوەی ئەو سیستەمانە بتوانن بەرپەرچی موشەكی خێراتر لەدەنگ (Hypersonic) ی ئێران بدەنەوە.
راشیگەیاندووە: سەكۆ ئیسرائیلییەكان زیاتر لاواز دەبن، هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوە لەتەواوبوونی كۆگای موشەكیی ئەو وڵاتەو تێكشكانی زۆربەی ئەو رادارانەی كە لەوڵاتانی كەنداو و ئوردن جێگیر كراون، كە موشەكەكانیان هەر لەساتەوەختی هەڵدانیانەوە دەستنیشان دەكردو ئیسرائیلیان لێ ئاگادار دەكردەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، كە باڵادەستیی موشەكیی ئێران روون و كاریگەرە، لەكاتێكدا باڵادەستیی ئاسمانیی ئەمریكا و ئیسرائیل تووشی گورزێكی قورس بوونەوە بەهۆی پێكان و تێكشانی (مرواری) هێزی ئاسمانیی ئەمریكا، كە فڕۆكەی (F-35)ی شەبەنگە (Stealth)، هەروەها خستنەخوارەوەی چەندین فڕۆكەی جۆری (F-15) و (F-16)، و نزیكەی (125) درۆنی خاوەن تەكنەلۆژیای بەرز لەجۆری (هێرمس) و (MQ-9)، كە نرخی هەر دانەیەكیان زیاتر لە (30) ملیۆن دۆلارە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: هاوكات سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل گورزەكانی ئێرانی بە (بەژان و بەسوێ) وەسفكرد، لەكاتێكدا ئێران سێیەم پێشنیازی ئاگربەستی رەتكردەوەو هەڕەشەی بەردەوامبوونی لێدانەكان دەكات.
رۆژی شەممە 28ی 2ی 2026، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل-ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكردو تاوەكو ئێستا بەردەوامە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەنوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: كاتێكی سەخت بەڕێدەكەین، بەڵام لەهەموو لایەكەوە هێرش دەكەینە سەر ئێران، لەلایەكی دیكەشەوە میدیاكانی ئیسرائیلیش رایانگەیاند: ژمارەی بریندارانی هێرشەكان بۆسەر دیمۆناو عەراد بۆ 175 كەس بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

